
تیمی(١٢)ـی زانکۆی سەڵاحەدین بە سەرکەوتوویی پرۆگرامی (Global Solutions Conversations)ـیان تەواوکرد
دوابەدوای بەشداریکردنی کۆمەڵێک قوتابی زانکۆ لە بەش و کۆلێژه جیاوازەکان له پرۆگرامی (Global Solutions Conversations) بۆ ماوەی (٦) هەفتە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی (٢٠٢٢/١١/٢٨) کۆتا سێشنی پرۆگرامەکە ئەنجامدرا.
پوختەی پرۆگرام
پرۆگرامی (Global Solutions Conversations) لەلایەن ڕێكخراوی ئایرێكسی ئەمریکییەوە جێبهجێ دەکرێت و ئامانج لێی بهستنهوهى قوتابییانی زانكۆکانی ئهمریکایە لەگەڵ قوتابییانی زانکۆکانی عێراق و ئوردن، لەڕێگهی ئهم پرۆگرامەوه، قوتابییان ئاڵوگۆری زانیاری و بیرۆکە دەکەن بەزمانی ئینگلیزی سەبارەت بە کێشەکانی جیهان لەچوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN Sustainable Development Goals)، هەروەها ئەم پرۆگرامە دەرفەتێکی گرنگ دەرەخسێنێت بۆ قوتابییانی ئەمریکی و عێراقی بۆ بەیەکترناساندنی کلتووری یەکتر و هاریكاریكردنی یهكتری له پێناو دۆزینەوەی چارهسهرى بهردهوام بۆ بهرهنگاربوونهوهى گرفته سهردهمییهكان.
تیمی (١٢)ـی زانکۆی سەڵاحەدین
تیمی (١٢)ی گلۆباڵ سۆڵۆشنز كەنڤێرزەیشن كە لە (١٢) قوتابی بەش و کۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆی سەڵاحەدین و (١٠) قوتابی لەون ستار كۆلێج لە هیوستن، تكساس پێكهاتبوو لەلایەن بەڕێزان (م.نیاز نجم صالح، ڕێکخەر و سەرپەرشتیاری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانكۆی سەڵاحەدین و پرۆفیسۆر شەمیم ئەرەستۆ، پرۆفیسۆری پەروەردە لە لەون ستار كۆلێج ڕابەرایەتی دەکران.
Professor Shamim Arastu
Lone Star College, Houston, Texas
میکانیزم و سوودی پرۆگرام
پرۆگرامەکە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدرا و لە ناوەڕاستی مانگی (١٠) دەستیپێکرد و بۆ ماوەی (٦) هەفتە بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا قوتابییانی بەشداربووی زانکۆ چەندین وانەی بەسوودیان وەرگرت، ئەرکی ماڵەوەیان پێدەدرا و وەکو تیم کاریان دەکرد لەگەڵ هاوتیمەکانیان لە زانکۆ ئەمریکییەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سەردەم لەچوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان(UN Sustainable Development Goals).
سهرهڕای سووده پهروهردهیی و زانستییهكانی پرۆگرامهكه، قوتابییان له ههردوو زانكۆ دهرفهتێكی گرنگیان بۆ ڕهخسا تاوهكو ئاشنای كلتوور و شێوازی ژیان له هەردوو وڵاتهكه بن.
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر