
ئاگاداری لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان
وه‌رگرتن له كۆلێژى زانسته ئيسلاميه‌كان/ هه‌ولێر
٢٠٢٢-٢٠٢٣
سلام عليكم:
ئێستا ده‌رچووانى پۆلى دوازده‌ى زانستى و وێژهيى وئاماده‌يى ئيسلامى هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێر ومێ ده‌توانن ناونوسين بكه‌ن له كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان زانكۆى سه‌لاحه‌ددين-هه‌ولێر
مه‌رجه‌كانی پێشكه‌ش كردن به سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ وپاڕالێل
له كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان هه‌ولێر/ زانكۆى سه‌لاحه‌دين
يه‌كه‌م: پێشكه‌ش كردن به سيسته‌مى ڕاسته‌وخۆ:
مه‌رجی پێشكه‌ش كردنى تایبه‌ت به لقی زانستی و وێژه‌یی وئاماده‌یی ئیسلامیه‌كان:
١-مه‌رجی ته‌مه‌ن نابێت ته‌مه‌نی قوتابی له (٣٠) ساڵ زیاتر بێت .
٢-ده‌رچووانی وێژهيى وزانستى هى ساڵانی ٢٠٢٠-٢٠٢١- ٢٠٢١-٢٠٢٢مافی پێشكه‌ش كردنیان هه‌یه. به‌ڵام ده‌رچووانی ٢٠٢٠-٢٠٢١دهبێ پشتگیری بێنن له قوتابخانه‌كه‌یان كه له هیچ شوێنێك وه‌رنه‌گیراون.
٣-ئه‌و قوتابيانه‌ى كه خولى دووه‌ميان هه‌يه بۆ ساڵى ٢٠٢١-٢٠٢٢ههركاتێك ئه‌نجامى پۆلى دوازدهيان وه‌رگرته‌وه ده‌بێت به زووترين كات ئه‌نجامه‌كه بهێننه كۆلێژ به پێچه‌وانه‌وه مافيان ده‌سوتێت.
٤-قوتابی پێشكه‌ش كار له لقه‌كانى (وێژهيى وزانستى) ده‌بێ زانكۆ ڵاین پڕ بكاته‌وه و ناوی به‌شه‌كانی كۆلێژمان بنوسێت له سه‌ره‌تاى ليسته‌كه به پێچه‌وانه‌وه ناوی ناگه‌ڕێته‌وه.
٥-ده‌رچووانى ئاماده‌يى ئيسلامى ته‌نها ساڵى ٢٠٢١-٢٠٢٢دهتوانن پێشكه‌ش بكه‌ن وساڵانى ڕابردوو ده‌توانن به پاڕاڵێل پێشكه‌ش بكه‌ن.
كه‌مترین كۆنمره بۆ پێشكه‌ش كردن نابێت له (٦٠) كه‌متر بێت.
٦- مه‌رجه قوتابی له چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه ده‌ربچێت به پێی پسپۆری به‌شه‌كه. وه تاقيكردنه‌وه له‌سه‌ر ٤٠نمره ده‌بيت.
دووه‌م: وه‌رگرتن به پێی سیسته‌می پاڕاڵێل:ـ به‌مه‌رجێك نمره له ٥٥كهمتر نه‌بێت
١-مه‌رجی ته‌مه‌نی قوتابیان كه به سیسته‌می پاڕاڵێل پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له ٤٠ساڵ زیاتر نه بێت. واته له دايك بووى ساڵى ١٩٨٢وه بێت
٢- تێپه‌ر نه بوونی (٥) ساڵ زیاتر له‌سه‌ر دوایین بڕوانامه‌ی ده‌رچوون. واته ده‌رچووانى ساڵى ٢٠١٧-٢٠١٨تا ساڵى ٢٠٢١-٢٠٢٢مافى پێشكه‌ش كردنيان هه‌يه.
٣- بۆ ده‌رچووانی زانستی وێژه‌یی وئاماده‌يى ئيسلامى مافی پێشكه‌ش كردنیان هه‌يه بۆ كۆلێژه‌كه‌مان به سیسته‌می پاڕاڵێل. به‌مه‌رجێك نمره‌يان له ٥٥كهمتر نه‌بێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوی كردنی ته‌مه‌ن و تێپه‌ر نه‌بوونی ٥ ساڵ زیاتر له‌سه‌ر بڕوانامهكانيان.
٤- مه‌رجه قوتابی له چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه ده‌ربچێت به پێی پسپۆری به‌شه‌كه. وه تاقيكردنه‌وه له‌سه‌ر ٤٠نمره ده‌بيت.
سێیه‌م: پێداویستیه‌كان وه‌رگرتن و چۆنيه‌تى پێشكه‌ش كردن
١- قوتابى ده‌بێت سه‌ردانى كۆلێژ بكات بۆ وه‌رگرتنى فۆڕم . ياخود باركۆدى خواره‌وه لێ بدات.
٢- قوتابى پێشكه‌ش كار دوو فۆڕمى ڕسه‌ن (أصلى) پڕده‌كاته‌وه له قوتابخانه‌كه‌ى خۆى ومۆرى قوتابخانه له‌سه‌ر فۆڕمه‌كه بێت.
٣- كۆپی نفوس ياخود كارتى نيشتمانى. 3 دانه
٤- وینه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگى نوێ وپشتى سپى بێت. (😎 دانه.
٥- ناسنامه‌ی قوتابی كه كۆدی تێدایه كه به‌و ناسنامه په‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی كردووه له پۆلى دوازده. كۆپى ٣ دانه.
٦- كارتى زانيارى كۆپى. ٣ دانه.
٧- پسوله‌ى خۆراك كۆپى ٣ دانه.
٨- فايلى نايلون.
٩- قوتابى ده‌بێت فۆڕمى زانيارى پڕبكاته‌وه كه له كۆلێژ وهريدهگيرێت.
١٠- به‌شى ناوخۆى ته‌نها بۆ ئه‌و قوتابيانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى شارن به دوورى (٥٠) كم له سه‌نته‌رى شار.
١١- ئه‌و قوتابيهى كه به پاڕاڵێل وه‌رده‌گيرێت و داواى به‌شى ناوهخۆىى ده‌كات ده‌بێت جگه له پاره‌ى خويندن بڕى (٣٠٠٠٠٠) هه‌زار بدات به مانه‌وه‌ى له به‌شى ناوخۆى.
١٢- بڕى خوێندنى پاڕاڵێل مليونێك ونيوه. بۆ هه‌ر ساڵێكى خوێندن، له‌وانه‌شه ساڵانه داشكاندن بكرێت.
بۆ زياتر ئاسانكارى بۆ قوتابيانى خۆشه‌ويست بۆ ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه ده‌توانن له‌سه‌ر (كورتكراوهيهك) بخوێنن كه له‌م باركۆدانهى خواره‌وه به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت
كاتى گرنگ
فۆڕم تا ٢٠٢٢/٨/٣١ دابه‌ش ده‌كرێـت
قوتابى ئازيز ده‌بێت فۆڕمى وه‌رگرتن له ماوه‌ى سێ رۆژ بگهڕێنيتهوه بۆ كۆلێژ.
ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتن له٢٠٢٢/٩/٤ رۆژى يه‌ك شه‌ممه له كات ژمێر (٩) ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه له ٢٠٢٢/٩/٥رۆژى دوو شه‌ممه له كات ژمێر (١٠) ئه‌نجام ده‌درێت
قوتابى ده‌بێت نيو كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنى تاقيكردنه‌وه و چاوپێكه‌وتن ئاماده بێت.
كۆلیژی زانسته ئیسلامییه‌كان/ زانكۆی سه‌لاحه‌دین/ خوێندنی بكالوریوس
ستراتیژییه‌تی كۆلیژه‌كه هه‌وڵدانه بۆ پراكتیزه كردنی میتۆدیكی میانڕه‌و دوور له هه‌موو هزرێكی توندڕهوانهو نا ته‌ندروست، و ئامانجه‌كانی كۆلێژ بریتیه له: بره‌ودان و بوژانه‌وه‌ی هزری ئیسلامی هاوچه‌رخ و به هه‌ند وه‌رگرتنی مه‌به‌سته‌كانی ئایین و پێشهاته نوێیه‌كان به دیدگایه‌كی هاوچه‌رخ و هه‌روه‌ها رێگه‌گرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هزری ده‌مارگیری به به‌ڵگه‌ی به‌هێزو ، به ئاگاهێنانه‌وه‌ی تاكه‌كان له مه‌ترسییه‌كانی، هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنی كادری به توانا و خاوه‌ن ئه‌زموون به زانیاری هاوچه‌رخ و شاره‌زا له زانسته ئیسلامییه‌كان.
له ساڵی (٢٠٠٢-٢٠٠٣ز) دامه‌زراوه‌و وه چه‌ند به‌ش له خۆ ده‌گرێت، به ناونیشانه‌كانی:
به‌شی شه‌ریعه:
بریتیه به گرنگی دان به بوراه‌كانی شه‌رع زانین و یاسا ناسین و گرنگی دان به وانه‌كانی اصول الفقه وفقه باری كه‌سێتی یاساكانی فقه القواعد الفقهیه وأحاديث الأحكام وتجوید. ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه ده‌توانن ببنه ماموستای ئاین وزمانی عه‌ره‌بی وفه‌رمانبه‌ر یاخود به مامۆستای ئاینی وه‌ك پێش نوێژ ووتارخوێن. وه نازناوی یاریده‌ده‌ری توێژه‌ر یان پێ ده‌بخشرێت. وه ده‌توان درێژه به خویندنیان بده‌ن بۆ خوێندنی باڵا.
به‌شی خوێندنی ئیسلامی:
ئه‌م به‌شه له پێش به‌شه‌كانی تر دامه‌زراوه وه گرنگی به بواره‌كان خوێندنی زانسته‌كانی قورئان وسونه وزمانی عه‌ربی وهزری ئیسلامی وشێوازی وانه ووتنه‌وه ده‌دات. ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه ده‌توانن ببنه ماموستای ئاین وزمانی عه‌ره‌بی وفه‌رمانبه‌ر یاخود به مامۆستای ئاینی وه‌ك پێش نوێژ ووتارخوێن. وه نازناوی یاریده‌ده‌ری توێژه‌ریان پێ ده‌بخشرێت. وه ده‌توان درێژه به خویندنیان بده‌ن بۆ خوێندنی باڵا.
به‌شی په‌روه‌رده‌ى ئاینی:
ئه‌م به‌شه زیاتر گرنگی به بواری په‌روه‌رده وزانسته‌كانی تفسیر وحدیث وزمانی عه‌ره‌بی وئهدیان وفلسفه وزانستى ده‌روون ناسى وشێوازی وانه ووتنه‌وه ده‌دات، ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه ده‌توانن ببنه ماموستای وانه‌ى ئايین وزمانی عه‌ره‌بی وفه‌رمانبه‌ر یاخود به مامۆستای ئاینی وه‌ك پێش نوێژ ووتارخوێن. ده‌رچووانى ئه‌م به‌شه نازناوی یاریده‌ده‌ری توێژه‌ریان پێ ده‌بخشرێت. وه ده‌توان درێژه به خویندنیان بده‌ن بۆ خوێندنی باڵا.
جێگای باسه كه كۆلێژ ناوه‌ندێكی زانستی ورۆشنبیری هه‌یه به ناوی (سه‌نته‌ری سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی بۆ توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه ئیسلامییه‌كان). كه كارى چالاكى هه‌مه‌ره‌نگى تێيدا ئه‌نجام ده‌درێت. له گه‌ڵ ئه‌نجامدانى كۆنفرانسى جۆراوجور.