بەڕێوەبەرايەتى سەرچاوە مرۆييەكان
بــەڕێــوەبـەرايـەتى سەرچاوە مرۆييەكان لەبەڕێوەبەرايەتيەهەرەگرنگەكانى سەرۆكايەتى زانكۆيە لەڕووى پەيكەرى كارگێريەوە ڕاستەخۆ دەبەسترێتەوە بەياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆكاروبارى كارگێرى ودارايى لەدوو هۆبە پێك دێت (خۆيەتى و ميلاكات ودۆسیەی کەسی و ئەرشیف) ، ئەركى ڕاپەڕاندنى كاروبارى كارمەندان (مامۆستايان و فەرمانبەران)ى زانكۆى سەلاحەددين لەئەستۆدايە وە لەگەڵ سەرپەرشتى يەكەى(خۆيەتى و ميلاكات)ى سەرجەم كۆلێژەكان وەبەڕێوەبەرايەتى و سەنتەرەكانى سەربە زانكۆ.
بەڕێز/ مازن مصطفى محمد / هەڵگرى بڕوانامەى (دبلۆم).
بەڕێوەبەرى سەرچاوە مرۆييەكان
ژمارەی مۆبایل // 07504462344
كارەكانى بەڕێوەبەر: گشت ئەومامەلانەى ئاراستەى ئەم بەڕێوەبەرايەتيە دەكرێت ڕايي دەكات وە بەرزى دەكاتەوە بۆ سەرۆكى زانكۆ ويـاريدەدەرەكـــانى بــۆ وەرگــرتنى ڕەزامەنديان وەناردنى ئەو نووسراوانەى پەيوەندى بە بەڕێوەبەرايەتيەكانى تر هەيە و واژووكــردن لـەسـەر نـووسـراوەكـانـى نـاردنـى دۆسيـەى كـەسى نـاوەخــۆ و داواكـردنـى دۆسـيەى كـەسـى لـەگشـت كـۆلێژەكانى سەربەزانكۆمان و واژوو كردن لەسەر گشت مۆڵەتەكانى فەرمانبەرانى ئەم بەڕێوەبەرايەتيە.
بەڕێوەبەرايەتى سەرچاوە مرۆييەكان / ڕاستەوخۆ بۆ رایی كردنى كارەكان سەر بە ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆيە بۆكاروبارى كارگێرى و دارايى. وە پێك دێت لە چوار هۆبە:
١- هۆبەى خۆيەتى ٢- هۆبەى ميلاكات ٣ - هۆبەى دۆسیەی کەسی ٤- هۆبەی ئەرشیف .
١. هۆبەى خۆيەتى
هۆبەى خۆيەتى لــە ديــوانى سەرۆكايەتى زانكۆى ســەلاحـەددين كارى ڕاپـەرانـدنــى كـارەكـانـى كـارگێرى مـامـوسـتايـان و فـەرمـانـبـەرانە بـەم شـێـوەيـەى خــــوارەوە:-
دامەزراندن و گواستنەوەى راژە و تەنسيب كردن و كۆتايى هێنان بە راژە و دەست بەرداربوون و خانەنشين كردن و لێبوردن و راسپاردن وايفاد كردن و شاندن كردن و دەست لە كارهەڵگرتن ودەست بە كاربوون درێژ كردنى ماوەى خزمەتى وەزيفى و پێـدانى مۆلەتـى خوێـنـدن و خـۆتـەرخان كردنى تەواو و ناتەواو بە مامۆستايان و پێدانى مۆلەتەكان (بێمووچە و ئاسايى و دايـكايـەتـى و پـێـش و پـاش مـنداڵ بـوون و خـوێندن لە ناو هەريم و دەرەوەى هەرێم پێدانى خۆتەرخان كردنى تەواو و نا تەواو) بـەخـشينى دەرمـاڵـەى خـۆتـەرخـان كردنـى زانـكۆيـى و بڕوانامە ترسناكى و تەكنيكى و ئەندازيارى و پايە لە ڕێگاى لێژنەكانى زانكۆ. دورسـت كـردنى ناسنامە و هەڵگرتنى بـەرايـيـەكـانـى فـەرمـانـبـەران و مـامـۆستـايـان لە دۆسيەى تايبەت و كۆپێكردنى گشت نووسراوەكان و دەركردە (صادرە) و هاتوو (واردە) و هەڵگرتنى (حفظ) كـردنـى وێنـەى فـەرمـانگە و چاپ كردنى نـووسـراوەكـانـى خۆيـەتـى وبـەڕێـوەبـەرايــەتيـەكـانـى ترى سەرۆكايەتى زانكۆ بە پێ ى پێويـسـت ناردن و وەرگرتنى پۆستەى ناوخۆ و دەرەوەى زانكۆ ، هەروەها هەماهەنگى كردن لەگەڵ بـەڕێوەبـەرايەتيەكـانى ناو زانكۆ.
٢. هۆبەى ميلاكات
هۆبەى میلاکات لــە ديــوانى سەرۆكايەتى زانكۆى ســەلاحـەددين كارى ڕاپـەرانـدنــى كـارەكـانـى فـەرمـانـبـەرانە بـەم شـێـوەيـەى خــــوارەوە: - ناردنی ڕاپۆرتی نهێنی تایبەت بەپێدانی سەرمووچەی ساڵانە لە پلە (1-2-3-4-5-6-7-8-9-10)بۆگشت فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ وسەنتەرەکان وەگۆڕینی ناونیشانی فەرمانبەران، وەپرکردنەوەی دەفتەری خانەشینی بۆگشت فەرمانبەرانی زانکۆ وبەڕێوەبەرایەتیەکان وسەنتەرەکان .تاشیر کردنی سەرمووچەی ساڵانە لەسجلی تایبەت بۆگشت مامۆستاو فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و سەنتەرەکان سەر بەزانکۆمان .بەرزکردنەوەی نووسراوەکان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی دارایی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەولێر بۆ دابین کردنی مووچە وە وەڵامدانەوەی کۆلێژەکان وە ڕێکخستنی میلاکاتی کۆلێژەکانی زانکۆمان.
٣. هۆبەى دۆسیەی کەسی
لەم هۆبەيەدا كارى ڕێكخستن و هەڵگرتنى دۆسيەكانى تێدا ئەنجام دەدرێت وەك هەڵگرتنى بەراييەكانى مامۆستايان و فەرمانبەران وتەرقيم كردن و فهرست كردنى دۆسيەكان ، نوێ كردنەوەى دۆسيەكان هەروەها وەرگرتنى دۆسيەى ماموستايان و فەرمانبەران.
٤. هۆبەى ئەرشیف
لەم هۆبەيەدا كارى تۆماركردنى ژمارەى نوسراوى هەناردە ودەركردە تێدا ئەنجام دەدرێت هەروەها جيا كردنەوەى پۆستى ڕۆژانە ، وە دەست نيشان كردنى نووسراوەكان بۆ گەياندنى بە شوێنى مەبەست بەپێ ى پسپۆرى بەشەكان هەروەها دابەش كردنى ئەو نووسراوانەى ئاراستەى كۆلێژەكان كراوە و تۆمار كردنى لە دەفتەرى ئەستۆ و دانانى لە خانەى تايبەت بەخۆى،) فرز(كردن و ئامادە كردنى نوسراوەكان بۆ كۆپيكردن.