
د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له "د.به‌شیر حه‌داد"ى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كرد، ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا باس له‌چه‌ندین ته‌وه‌ر كرا سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تى پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌لایه‌كى دیكه‌وه باس له‌چه‌ندین خاڵكرا، كه زانكۆى سه‌لاحه‌دین ده‌به‌ستێته‌وه بهزانكۆكانى جیهان له‌رووى په‌یوه‌ندى و سازدانى چه‌ندین كۆنگره‌ى زانستى، هاوكات ئه‌و خاڵانه‌ش خرایه روو، بۆ په‌یوه‌ستكردنى زانكۆ به‌هه‌موو كایه‌كانى كۆمه‌ڵگه.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌م دانیشتنه‌دا یاریده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروباره‌كانى زانستى و خوێندنى باڵا، كاروبارى قوتابییان ئاماده بوون.