
بەبۆنەی 59هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەنجوومەنی زانکۆی سەڵاحەدین، پیرۆزبایی لەسەرۆکی یەکێتی مامۆستایان و ئەندامانی ئەنجوومەنی یەکێتییەکەیان و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکات، بەتایبەتیش مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین، مامۆستایانی کوردستان، لەبزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان، هەردەم لەسەنگەری پێشەوە بوونە، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لەهەموو سەردەمەکاندا هەوڵی بێوچانیان داوە، بەردەوامیش لەخەمی بەرەو پێش بردنی پەروەردە و فێرکردن بوونە.
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر