
به‌خشینى بڕوانامه به‌ده‌رچووانى خولى چواره‌مى پێداگۆچى
له درێَژهى چالاكییه‌كانى سه‌نته‌رى پێداگۆجى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، دواى خولێكى (6) مانگ بۆ رێگه‌كانى وانه گوتنه‌وه، به ئاماده‌بوونی عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولره‌زاق بریكاری وه‌زارتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی، پ.د. جەوهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و د. مسته‌فا عه‌تار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و سه‌رپه‌رشتیارى خوله‌كه، د. وه‌للا غازی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری پێداگۆجی له هۆلی كولیژی زانسته سیاسییه‌كان، بڕوانامه‌ى خولى پێداگۆجى، كه به‌شێكه له نازناوی زانستی، به‌خشرایه (62) به‌شداربوو ، هاوكات ئه‌و به‌شداربووانه له‌پێشتردا داواكار بوون تا له‌م خوله‌دا به‌شدار بن وه‌ك به‌شێك لهرێنماییهكانى نازناوى زانستى، ئه‌مه‌و خولى چواره‌م له رێككه‌وتى 10-6-2021 ده‌ستپێكرد و له11-12-2021 كۆتایى به‌خوله‌كه هات، له‌لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ر یه‌ك له د. عهبدوافتاح عه‌بدولره‌زاق بریكارى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین وته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد و جه‌ختیان له‌به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى زانست و به‌رده‌وامبوون له‌چالاكییه‌كان كرده‌وه.