![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2023-06/ttttttttttttttttttt.jpg?itok=-NVfHw3h)
ئاگاداری بۆ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین
سه‌رجه‌م یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیهمەکانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه ناسنامه‌یان ناوچه دابڕینراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانە و پێشتر ناوه‌كانیانمان بهرزكردبوویەوە بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندیان له حکومه‌تی عێڕاق، ئێستا كۆدهكانییان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و داوایان لێده‌كه‌ین سه‌ردانی تۆماری كۆلێژهكانییان بكه‌ن، بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆدهكانییان.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.