![Image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2024-07/1000151961.jpg?itok=e6cnD70c)
زانکۆی سەلاحەدین دووەم گروپی قوتابییان لە بەشە زانستی و مرۆڤایەتییەكان بۆ خولی ڕاهێنانی هاوینە دەنێرێتە میسر
ئەمڕۆ رێككەوتی 8ـی 7ـی 2024 "پ.ی.د. کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د. حسین سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، "پ.ی.د. شریف مولود" یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، "پ.د. نەبیل عادل" بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان، "د. مهاباد سەعدی" رێكخەری پرۆگرامی ئیراسمۆس پلەس و "م. حسین احمد مستەفا" بەرێوەبەری پەرەپێدانی كار، پێشوازی لەو قوتابییانە کرد کە بۆ خولی ڕاهێنانی هاوینە دەنێردرێنە زانكۆی میسر بۆ زانست و تەكنەلۆژیا (جامعة مصر
للعلوم والتكنولوجيا) لە وڵاتی میسر.
شیاوی ئاماژەیە، ئەمە دووەم گروپی
قوتابییانە كە لە چوارچێوەی یاداشتێكی لێکتێگەیشتن، كە سەرەتای مانگی 5ی ئەمساڵ لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ مەشقی قوتابییان واژۆكرا، خولەكە بۆ ماوەی یەك مانگە.