![Image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2024-07/1000152236.jpg?itok=d1CDI4Fx)
ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ڤێرتێرنەری سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاوی کرد
ڕێککەوتی ۱٤ ی ۷ ی۲٠۲٤ "پ.ی.د.احمد ئیبراهیم" ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ڤێرتێرنەری زانکۆی سەلاحەدین و شاندێکی یاوەری سەردانی " بێگەرد تاڵەبانی" وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کرد، لە کۆبوونەوەکە راوێژکاران و بەرێوەبەرانی وەزارەت ئامادەبوون.
سەردانەکە بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتربوو بۆ واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەێشتنی نێوان کۆلێژی پزیشکی ڤێرتێرنەری و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاو بەمەبەستی کارئاسانی لەبواری پەرەپێدانی تواناکان و هەماهەنگی بۆ دابینکردنی ستافی پێویست لەنێوان هەردوولا بۆ بەکارهێنانی هەموو ئەو ناوەند و تاقیگە زانستیانەی کە لە وەزارەتدا هەیە بۆ مەبەستی وەرگرتنی ئەزموون و ئالوگۆری زانستی و سوود بینینی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشیکی ڤێرتێرنەری لێیانەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.