سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری
زانكۆی سه‌لاحه‌ددین-هه‌ولێر له‌گه‌ڵ زانكۆی فریدریك ئه‌لیكسانده‌ر (FAU) پرۆژه‌یه‌كی هه‌یه له‌ژێرناوی (پێگه‌یاندنی مامۆستایان له بواری په‌روه‌رده و توێژینه‌وه). ئه‌و پرۆژه‌یه، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی DAADه‌وه سپۆنسه‌ر ده‌كرێ، توانیوێتی ڕاهێنان به زیاتر له (٥٠) په‌نجا له ستافی مامۆستایانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆكه‌مان بكات له بواری په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری. له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشه‌نگكاری (كارامه‌ییه‌كانی ژیان) له وڵاتانی پێشكه‌وتوو وه‌ك بابه‌تێكی گرنگ و به‌هادار سه‌یر ده‌كرێ به‌تایبه‌تی له‌به‌ر رۆڵ و كاریگه‌ری له دوای قۆناغی زانكۆ، له ساڵی ٢٠١٦ ئه‌م بابه‌ته له پرۆگرامی خوێندنی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زیاد كرا. سه‌ره‌تا له ٣ به‌شی زانستی خوێندرا، له ساڵی دواتر له پرۆگرامی هه‌ر ٤ به‌شه‌كه‌ی تر به هه‌ردوو خوێندنی به‌یانیان و ئێواران. سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری سه‌لاحه‌ددین له ته‌مووزی ٢٠١٨ دامه‌زرا به ئامانجی باشتركردن و دڵنیابوون له كوالێتی فێربوون و وانه‌گوتنه‌وه، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكی پێشه‌نگكاری له گشت زانكۆ و په‌یمانگا و قوتابخانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان. تاوه‌كو ساڵی ٢٠١٩ نزیكه‌ی (٢٥٥٠) قوتابی وه‌ك به‌شێك له خوێندنی به‌كالۆریۆسیان ئه‌و بابه‌ته‌یان خوێندووه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له‌گه‌ڵ زانكۆی فریدریك ئهلیكساندهرپلانی بۆ داڕێژراوه.