قوتابییانی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست، بۆ برەودان بە ئاستی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی و زانستی زانکۆکەتان چەندین پرس و ڕاو بۆچوون و پێشنیار هەن کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە و لێکەوتی باشی دەبێت لە ئێستا‌و داهاتوودا.
یەکێ لەم پرسه گرنگانه پرسی یه‌كپۆشی قوتابییانە، لە زۆر ڕووەوە سوودبەخشە و لە بنەڕەتیشدا مانای کەمکردنەوەی جیاوازی کۆمەڵایەتی و چینایەتییه.
یه‌كپۆشی واده‌كات جیاوازیەکان تەنها لە ئاستی خوێندن و نووسینی توێژینەوەی زانستی بێت، نه‌ك شتی لاوه‌كی و بێ سوود، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسی یه‌كپۆشی هۆكاره کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانی خانەوادەکانتان و سیماێکی جوان و دڵگیرتر دەبەخشێ بە زانکۆ.
هیوادارین وه‌لامی ئه‌م ڕاپرسییه به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن بە به‌رپرسیاریه‌تی وەربگرن ، چونکە بیروڕای ئێوه بەگرینگ دەبینین.