ئاگاداری بۆ قوتابییانی زانکۆ سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی
قوتابییانی ئازیز ئاگادارتان دەکەینەوە کە رۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ٤ ی ۹ ی ۲٠۲۲ دەوامی فەرمی لەسەرجەم کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر دەستپێدەکاتەوە
لەگەڵ ئەوەشدا قوتابییانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکان ئاگادار دەکەینەوە کە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی دەرگای سەرجەم بەشەناوەخۆییەکان بەڕووی قوتاببیاندا دەکرێنەوە و تا ڕێککەوتی ۲٠ ی ۹ ی ۲٠۲۲ بۆ ماوەی ۲ هەفتە بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی بەشەناوەخۆیی بەسەر قوتابیان
هیواداری سوودتان لە پشووی هاوین وەرگرتبێت و بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتیەوە دەست بەدەوام بکەن و پابەندی سەرجەم ڕێنماییەکانی زانکۆ بن.
پێدانى فۆڕمى پشتگیری بۆ قوتابییانى دەرەوەى شارى هەولێر و نیشتەجێ کردنیان لە بەشەناوخۆییەکانى زانكۆی سهلاحهدین بؤ کوڕان و کچان
, پێویستە رەچاوى ئەم خالانةى خوارەوە بكرێت
شوێنى جوگرافیا، يان نيشتە جيێبوونيان (٣٥) کم دووربێت لە هەولێر
دەبێت قوتابى زانکۆ سەلاحەددین بێت
پێویستە فۆرمى بەشەناوخۆییەکان وەک پشتگیری پێیبدرێت و وێنەى لە سەر بێت لە گەڵ مۆرى تومار و واژووى ڕاگر
دیارى کردنى جۆرى خوێندن ( بەیانیان – ئێواران – پارالێل )
فۆرمى پشتگیری تەنها بدرێتە خودى قوتابیى خۆى
ئەم پێداویستیانە لە گەڵ فایلەکەى هەبێت
أ - دوو وێنەى ڕنگاو ڕەنگ .
ب- پسوولەى خۆراک.
ج- پسوولەى پارە ئەگەر خوێندنى ( پارالێل یان ئێواران ) بێت.
د - کارتى زانیارى.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر