ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٨ـی ٤ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ زاهیر زاهیر “ بەرپرسی لقی قەڵات سەردانی قوتابییەکی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە نەخۆشخانە کرد.
جێگای باسە قوتابی ناوبراو ماوەی ٤٥ ڕۆژە لە نەخۆشخانە لە ژێر چادێری پزیشکە و تەندروستی باش نییە.
دوای ئاگادارکردنەوەی سەرۆکی زانکۆ سەردانی ناوبراوی کرد و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ خانەوادەکەی دەربڕی.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.