“ پرۆفیسۆر د. قادر محمد حسن” لە بەشی مێژووی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سەلاحەدین لەماوەی یەك هەفتەدا بە دوو توێژینەوەی زانستی بە شداری لە دوو كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی كرد؛
یەكەمیان پێنجەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی زانكۆی نەورۆز لە دهۆك كە بەناونیشانی “ كۆچكرن و ئاوارهبوونا كوردان ب درێژاهيا ديرۆكێ “
دووەمیان شەشەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی زانکۆی گەرمیان کە بەهاوبەشی زانکۆی بۆڵۆنای ئیتاڵیا و ڕێکخراوی میساک و دامەزراوەى کەریمی عەلەکە بەناونیشانی (میراتی هەمیشەیی ناوچەى گەرمیان؛ شوێنەوار، ناسنامە و بەهای مێژوویى) لە شاری کەلار ڕێکخرابوو.
جێی ئاماژەیە بەڕێزیان ئەندامی لیژنەی زانستی كۆنفرانسی زانكۆی گەرمیان و بەڕێوەبەری یەكێك لە پانێلە زانستییەكانی كۆنفرانسیش بوو