ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٦ـی ٤ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و خانەوادەی خوالێخۆشبوو و یاریدەدرانی سەرۆکی زانکۆ و نوێنەری ناوچەی زانکۆ و ڕاگر و سەرۆک بەش و قوتابییان و مامۆستایان چلەی ماتەمینی “ پ.ی.د.دلێر صاڵح “ بەڕێوەچوو
جێگای باسە “ پ.ی.د.دلێر صالح “ یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیکس بوو و ماوەی ٣٥ ساڵ خزمەتی زانکۆی سەلاحەدینی کرد، بەداخەوە لە ١٦ـی ٣ بە کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دواییکرد.