
سیمپۆزیۆمی فەتوا و لێکەوتاکانی لە نێوان پابەند بوون و پابەند نەبوون بەمەبەستەکانی شەریعەت لە زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر، بەڕێوەچوو
پ.ی.د (کامەران یونس محمدامین) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین _ ھەولێر بەشدار بوو لە سیمپۆزیۆمێک لە ژێر ناونیشانی «فەتواو لێکەوتەکانی لەنێوان پابەند بوون و پابەند نەبوون بە مەبەستەکانی شەریعەت».
ئەم سیمپۆزیۆمە بە ھاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامی کوردستان و سەنتەری سەلاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان / زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام درا.
ھاوکات (ئومێد خۆشناو)پارێزگاری ھەولێر و (پشتیوان صادق )وەزیری ئاوقاف و کۆمەڵێ کەسایەتی دیاری ئاینی ئامادە بوون .
دواتر سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا باسی لە گرنگی فتوادان و کارێگەری بەسەر کۆمەڵگادا بۆ ئامادەبوان ڕوونکردەوە و جەختی لە تەبایی و پێکەوە ژیان کردەوە.
لە کۆتایدا خەڵاتی ڕێزلێنان بە کۆمەڵێ کەسایەتی و ڕێکخەرانی سمپۆزیۆمە بەخشرا.