
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۷ـی ۳ـی ۲٠۲٥ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شریف مولود شریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشوازی لە " پ.د.هیمداد عبدالقهار " سەرنووسەری گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان و ئەندامانی دەستەی گۆڤار کرد و سوپاس و پێزانینی زانکۆی ئاڕاستکردن لەبەرانبەر خزمەت و شەونخونی بەردەوامییان بۆ بەرەپێشبردنی گۆڤاری زانکۆ
جێگای باسە گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان ڕێککەوتی ۲٥ـی ۳ بەفەرمی چووە ناو داتابەیسی جیهانیی گۆڤارە کراوەکان ناسراو بە دی ئۆ ئەی جەی DOAJ
لەم ڕوانگەیەوە گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان بە پاڵپشتی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و بەرێوەبەر و ستافی بەشی ئای تی و دەستەی نووسەرانی گۆڤار و ستافی کارگێڕیی و توێژەران و هەڵسەنگێنەران ، دوای دانانی دیدی درێژخایەن و ماندووبوونی بێ پچڕان و ئەنجامدانی چەندین گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە رێنماییەکانی گۆڤار و ڕێوشوێنەکانی هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی سیستەمی ئەلیکترۆنی گۆڤار ، دوای چەندین مانگ کارکردن بە خۆشحاڵیەوە داتابەیسی دی ئۆ ئەی جەی (ڕێبەری گۆڤارە کراوەکانی جیهان DOAJ) گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان پەسەند کرد و لەمڕۆوە گۆڤار و توێژینەوەکان دەکەوێتە بەردەستی زۆرترین خوێنەر و بەمشێوەیەش سایتەیشن(لێوەرگرتن) ی توێژینەوەکان زیاتر دەبن و کاریگەرییان زیاتر دەبێت و توێژەرانیش زیاتر دەناسرێن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.