
سێ مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی پەروەردە ـ بەشی پەروەردەی تایبەت له ڕێگەی کۆنسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر، عێراق بەشداری لە پرۆگرامی سەرکردایەتی سەردانکەرانی نێودەوڵەتی (IVLP) Internatioal Visitor Leadership Program بەناونیشانی یاساکانی پەککەوتەیی لە کرداردا (Disability Ligislation in Practice) بۆ ماوەی ١٨ی ئازار تا ٧ی نیسانی ٢٠٢٥ دەکەن.
ئەم پرۆگرامە؛ پرۆگرامێکی ئاڵوگۆڕی پیشەیی، پەروەدەریی، ڕۆشنبیری و کلتورییە، لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەبرێت و تێیدا پسپۆڕانی بوارە جیاجیاکان لە سەرتاسەری جیهان بانگهێشت دەکات بۆ سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکانیان لە بوارە جیاوازەکانی وەک سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، هونەری، زانستی و میدیایی.
مامۆستایانی بەشداربوو بریتی بوون لە
١- پ. ی. د. آراز حكيم رضا
۲- م. د. كوثر محمد شاكر
۳- م. د. کارۆخ جوهر جلال