
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٥ـی ۱ـی ۲٠۲٥ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە " بلال صبڕی " بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگەی BHoney " کارگەی هەنگوین" لە هەرێمی کوردستان کرد
لەسەرەتادا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگی هەبوونی ئەم جۆرە کارگانە لە هەرێمی کوردستان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوەکرد ئەم کارگانە دەبێتە ڕەخساندنی هەلی کاری جیاواز بۆ دەرچووانی زانکۆ و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری.
لە بەشێکی تری دانیشتنەکەدا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگەی هەنگوین باسی لە جۆر و چۆنییەتی هەنگوێن و شیوازی دروستکردنی ئەم کارگەیە کرد و باسی لەوەکرد خۆشحاڵ دەبین بە هەبوونی هەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین و کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان.
لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئامادەیی هەموو جۆرە هەماهەنگییەکی نیشاندا و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی خول چالاکی جۆراوجۆری زانستی هاوبەش بۆ بەرزکردنەوەی لایەنی زانستی قوتابییان و بە پڕاکتیککردنی تواناکانییان
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر