ئه‌مڕۆ ڕێکەوتی ٤ ی ٦ی ٢٠٢٣ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین " سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.د.حسێن سه‌عدی" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و "د.عیصام خلیل " به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازی له "ابوالحسن نواب " سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌دیان و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه پێكهاتبوون له "ئاغای هاشمی" به‌رپرسی فه‌رهه‌نگی له كونسوڵخانه‌ی ئێران و "عه‌بدوڵلا ئاكره‌یی "به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سەرۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین ئاماژەی به په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی تر كرد، به‌تایبه‌ت زانكۆكانی ئێران كه له ئێستادا قوتابییه‌كی زۆری كورد له‌و زانكۆیانه له بواری جیاجیا ده‌خوێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بە پێویستی ده‌زانم ستافی ئەکادیمی لە نێوان هەردوو زانکۆ‌دا ئاڵوگۆڕ بکرێت به تایبه‌ت قوتابییانی خوێندنی باڵا ماسته‌ر و دكتۆرا.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌دیان باسی له گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆی ئه‌دیان و زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد، چونكه زانكۆی سه‌لاحه‌دین یه‌كێكه له زانكۆ دێرین و گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد كه ئێمه له زانكۆی ئه‌دیان 14 پسپۆڕی تایبه‌ت به كوردیمان هه‌یه.
له كۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی ئەدیان سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه ئه‌كادیمی و زانستییه و هیوای كۆبوونه‌وه و دیداری به‌رده‌وامی خواست.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.