
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له كونسولی گشتی كۆماری میللی چین كرد
بۆ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی زیاتر له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر و كونسوڵخانه‌ی گشتی كۆماری میللی چین، نی ڕۆ جی كونسولی گشتی كۆماری میللی چین سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد و له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا .
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌یدا كونسوڵی گشتی چین باسی له‌وه‌كرد كه كونسوڵخانه له 2014 تا ئێستا به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر هه‌بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نی رۆ جی ئاماده‌یی خۆی و كونسوڵخانه‌ی كۆماری میللی چینی بۆ هه‌موو هاوكاریه‌ك ده‌ربڕی، به‌تایبه‌ت بۆ به‌شی چینی له كۆلێژی زمانی زانكۆ، چونكه له‌و به‌شه ئێستا 13 قوتابی ده‌خوێنن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانكۆ پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ساڵی ڕابردوو 30 قوتابی تر له‌م به‌شه وه‌ربگرێت، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا كونسوڵی گشتی چین په‌یمانی ئه‌وه‌ی دا كه مامۆستای تر بۆ به‌شی چینی دابینبكات، چونكه ئێستا 3 مامۆستای هه‌یه ئه‌و به‌شه.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێڕ زۆر سوپاسی كونسولی گشتی چین كرد بۆ ئه‌م سه‌ردان و هه‌ماهه‌نگییه