
بەناوی خودای گەورە ومیهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین دەکەم.
نەورۆز تاکە جەژنی نەتەوەییمانە سەلمێنەری ئەوەیە گەلەکەمان قوربانی گەورەی لەپێناو ئازادی و بەدەستھێنانی مافەکانی داوە.
ھیوادارم ئەم یادە نەتەوەییە پڕ شکۆیە دەستپێکی ژیانێکی نوێ بێت بۆ گەلی کورد
نەورۆز و سەری ساڵی کوردی پیرۆزبێت.
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر