
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۹ـی ۳ـی ۲٠۲٤ لەژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کامەران یونس سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی، وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی ''ڕەگەکانی توندوتیژی و هەراسانکردن'' بۆ بەڕێز م.ی. حسن وەیسی ئەسمەر لە سەنتەری ڕۆشنبیری و ئەکادیمی بەڕێوەبرد کە زیاتر لە ٧٠ ماموستای کۆلێژە جیاجیاکانی زانکۆ بەشداربوون.
وۆڕکشۆپەکە بەم شێوەیەی خواروە بەڕێوەچوو
بڕگە سەرەکییەکانی وۆرک شۆپەکە بریتیبوون لە:
• شێوەکانی توندوتیژی: جەستەیی، سۆزداری و کاریگەرییە دەروونییەکانی
• سوکایەتیپێکردن و بازنەی توندوتیژی
• توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی: ڕاستیەکان و ڕێگریکردن
• چۆنییەتی لەناوبردنی بازنەی توندوتیژی: ئاماژەدان بە ستراتیجییەتەکانی گۆڕان
• چاودێری خود و خۆچاکردنەوە
• بنیاتنانی ژینگەیەکی پاڵپشتی و دوور لە توندوتیژی بۆ هەمووان
وۆرکشۆپەکە بەو میتۆدانە بەڕێوەچوو:
• گفتوگۆ و بەژداری هەمەلایەنە
• لێکۆڵینەوەی حاڵەت و نموونەی ژیانی ڕاستەقینە
• چالاکی گرووپی و ڕاهێنانی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەکان
ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم وۆرکشۆپە بریتیبوون لە:
• تێگەیشتن لە سەرچاوە و کاریگەری توندوتیژی و هەراسانکردن.
• ئاماژەدان بە شێوە جیاوازەکانی توندوتیژی لەوانە سوکایەتیکردن و توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی.
• ناساندنی بازنەی توندوتیژی و ڕێگاکانی زاڵبوون بەسەریدا.
• فێربوونی ستراتیجیەکانی دەستێوەردانی کرداری و تەکنیکەکانی چاودێری خۆد.