
پەیامی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر لە ساڵیادی بۆمبارانكردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی
٢٤ ی نیسانی ساڵی ١٩٧٤ شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی بە چڕی بۆمبارانکرا و لە ئەنجامدا خەڵکی سڤیل و قوتابی و مامۆستای زانکۆ تێیدا شەهید و برینداربوون.
سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی دادەنەوێنین و بە ڕێز و شکۆوە ئەم یادە بەرز ڕادەگرین.
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین- هەولێر