
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٤ـی ۳ـی ۲٠۲٤ لە ساڵیادی لە دایکبوونی پێشەوای کورد " مستەفا بارزانی " بە ئامادەبوونی ڕێزدار " شێخ سیداد بارزانی " نوێنەری سەرۆک بارزانی و" ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر و " بڵند ئیسماعیل " بەرپرسی لقی دوو و " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " د.ئامانج برادۆستی " بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی چالاکییەکی زانستی لە ژێر ناونیشانی "مستەفا بارزانی میراتێکی نەمر و مێژوویەکی زیندوو" ئەنجامدرا
لە درێژەی چالاکییەکەدا پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی " مستەفا بارزانی سەرکردەیەکی سنوور بەزێن" ئەنجامدرا
پ.ی.د.هاوژین عمر ـ بەڕێوەبەری پانێڵ.
م.حسام غزالی ـ نووسەر و میدیاکاری سووری ـ ماستەر لە ڕاگەیاندن
م.فراس نجمالی ـ نووسەر و توێژەری سیاسی ـ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسای دەستووری