
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۷ـی ۳ـی ۲٠۲٥ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شریف مولود شریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک ڕاگر نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری بە ۸ مامۆستا بەخشی .
پ.د.سمیر جودت بیلال ـ کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە.
پ.د.صمد صوفی ـ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
پ.د.بەختیار صابر " کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری" سەرپەرشتیاری کۆلێژ.
پ.د.جرجیس مستەفا ـ کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری
پ.د.قاسم غفور ـ کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان.
پ.د.زیتۆ عوڵا ـ کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری
پ.د.عبدالباسط محمدئەمین ـ کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوکاڵییەکان
پ.د.محمد فخری ـ کۆلێژی زانست
جێگای باسە سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆی ئاڕاستەکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن