
کۆلیژی یاسا بەسەر کرایەوە
پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لەمیانی سەردانەکانی بۆ کۆلیژ و سەنتەرەکانی زانکۆ، سەردانی کۆلیژی یاسای کرد.
سەرەتا لەگەڵ راگری کۆلیژی یاسا و سەرۆک بەشەکان کۆبۆوە و لەنزیکەوە باسیان لەپرۆسەی خوێندن کرد، لەپاشاندا مامۆستا و قوتابییان چەندین باس و خواستیان خستە روو، سەرۆکی زانکۆ گوێی لەهەموو بۆچوونەکان گرت و بەڵێنی پێدان بەزووترین کات، کار بۆ چارەسەرکردنی هەموو گیروگرفت و کەموکوڕییەکان بکرێ.