دواى هەوڵ وماند بوونى بەردەوام و بەهیمەتى بەڕێزان (پ.د. حسین سعدى ابراهیم) یاریدەرەى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین-هەولێر و بەڕێز (پ.ى.د. احمد کۆچەر) ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى جەستەیى وزانستە وەرزشییەکان وبەڕێزانى ستافی گۆڤار. لە هەنگاوێکى زانستی و گرینگدا یەکەمین ژمارەى (گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە وەرزشییەکان) دەرکرد.
شایانى ئاماژە پێکردنە ئێستا ئەم گۆڤارە یەکەمین گۆڤارە لەسەر ئاستی هەرێمى کوردستان کە تایبەتە بە پسپۆرى زانستە وەرزشیەکان، ئەم گۆڤارە (DOI)ى هەیە و هەوڵدەدات لە داهاتوو پێشەکەوتن و پایەى بەرزتر ببڕێت و لە ڕووى چەندێتی و جۆرى توێژینەوەکان. بۆیە لەمڕۆ بەدواوە گۆڤارەکەمان ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى مامۆستا و توێژەران بەپێى پێوەر و داواکاریەکانى گۆڤار.
ئەمەى خوارەوە لینکى گۆڤارەکەیە.
https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/ZJPESS/issue/current