
له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین - هه‌ولێر پێشوازی له دكتۆر كاوه شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێرو شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا باس له‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی زانستیی و ئه‌كادیمیانه كرا كه له نێوان هه‌ردوو زانكۆدا به به‌رده‌وامی هه‌یه، هیوایان خواست ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ببێته مایه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی زانستی له بواری خوێندن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له چێوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كانیاندا رێككه‌وتننامه‌ی زانستی له بواری خوێندنی باڵا له نێوان هه‌ردوو زانكۆی ناوبراو واژوو كرا. به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه‌ش زانكۆی سه‌لاحه‌دین هاوكار دابێت له ره‌خساندنی هه‌لی خوێندنی باڵا بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیك به‌پێی چوارچێوه زانستی و یاساییه‌كان. شایه‌نی باسه زانكۆی سه‌لاحه‌دین جگه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، كورسی خوێندنی باڵا بۆ زانكۆكانی دیكه‌ی وه‌ك زانكۆ هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین و زانكۆ پزیشیكی هه‌ولێر دابین كردووه.