
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی مه‌ڕاسیمی ناساندنی چوار په‌رتووكی دۆكیۆمێنتاری شۆڕشه‌كانی بارزان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ به‌رواری ١٨ ی ٦ ی ٢٠٢٢ له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵلا زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولیر، به ئاماده‌بوونی ڕێزدار سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان د.ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و نوێنه‌ری وڵاتان و دیپلۆماتكار و میوانانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێڕاق و نووسه‌ر و مێژوونووسان له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات و باكوری كوردستان و میوانان له وڵاتی میصڕ، زانکۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی مه‌راسیمی ناساندنی مه‌راسیمی ناساندنی چوار په‌رتووكی دۆكیۆمێنتاری شۆڕشه‌كانی بارزان ده‌كات.
شایه‌نی باسه سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
میوانانى بەڕێز ئامادەبووانی بەڕێز
زۆر خۆشحاڵ بووین بە تەشریفهێنانتان و زۆر بەخێر بێن.
سووپاسى زانکۆى سەڵاحەددین دەکەم بۆ رێکخستنی ئەم مەراسیمە
سووپاسى بەڕێز بەهرام وڵەدبەگی و ئینستیتۆى کورد لە تاران دەکەم بۆ چاپ و ئامادەکردنی کتێبەکان.
ئەمە یەکەمجارە پڕۆژەیەکی ئەکادیمی سەردەمیانە لەسەر خەبات و تێکۆشانی سێ سیمبووڵى مەزنی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان (شێخ عەبدولسەلامی بارزانى، شێخ ئەحمەدی بارزانى، مەلا مستەفا بارزانى) بەیەکەوە و بە پشتبەستن بە هەزاران بەڵگەنامەى ئەرشیفى ئێرانی و عوسمانی ئەنجام دەدرێت. کارێکی پیرۆز و گرانبەهایە و لە رۆژێکی مێژوویی‌دا (١٨ى حوزەیران) رۆژى پەڕینەوەى بارزانى و هەڤاڵەکانی لە رووبار‌ى ئاراس، ئەم مەراسیمە لەم رۆژەدا، کە پێشکەش دەکرێت، جێگەى دەستخۆشى و سوپاسگوزارى بێ پایانە بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەى بەم ئەرکە هەڵساون.
بەداخەوە مێژووی گەلەکەمان لە لایەن دوژمنانەوە شێوێنراوە. هەمیشە ویستوویانە ئەو خەباتە پیرۆزە وا پیشان بدرێت، کە خەباتی چەند عەشیرەت ولایەنێکە و هیچ پەیوەندییەکی بە نەتەوەییەوە نییە، زۆر جار وا وەسفکراوە، کە رێگر و تاڵانچین. بەڵام ئەم بەڵگانە هەموو دەیسەلمێنن، کە خەباتى نەتەوەکەمان خەباتێکی رەوا بووە، ئومێدەوارم زانا و توێژەرانى کورد لەمەودوا خۆیان ماندوو بکەن و بە دوای ئەو بەڵگانەدا بگەڕێن و مێژووی نەتەوەکەیان بنووسنەوە.
رێبازی بارزان، رێبازێکی پیرۆزە، بەداخەوە ئێمەش نەمانتوانیوە وەکو پێویست ئەو رێبازە بە خەڵکی دیکە بناسێنین. لەسەر دەستى شێخ عەبدولسەلامی شەهید و شێخ ئەحمەدی برای، ئەم رێبازە لەسەر بنەمای خواپەرستى و مرۆڤدۆستی دامەزراوە. رێبازێکیان بۆ دەستنیشان کردین، کە هەتا ماوین شانازی پێوە بکەین. ئەم رێبازە بریتییە لەوەى دین رەوشتە، دین و نیشتمان لەیەک جیا ناکرێنەوە، لە مرۆڤایەتییدا هەموومان برای یەکدین. تێکۆشان فەرزە لە دژى زۆرداران، پاراستنى ژینگە، دادوەرى کۆمەڵایەتی، پێکەوەژیانی ئاینی، فراوانکردنى خەبات لە سنوورى عەشیرەتییەوە بۆ سنوورى نەتەوەیی، خۆم هەست بە شانازییەکی گەورە دەکەم، کە قوتابییەکی بچووکی ئەو قوتابخانە گەورەیەم.
خۆرهەڵاتناسى بەریتانی ویگرام، لە سەرەتای سەدەی بیستەم هاتووەتە ناوچەکە، زۆر کەسى بینیوە و چووەتە خزمەتی شێخ عەبدولسەلامی بارزانى، لە کتێبەکەیدا باسى زۆر شتی کردووە، ئەوەى زۆر جێی سەرنجە ئەوەیە، دەڵێت داوای لێکردم ئاسانکارى بۆ بکەم سەردانی لەندەن بکات، دەڵێت: لێم پرسى بۆ دەتەوێت سەردانی لەندەن بکەیت، لە وەڵامدا شێخ عەبدولسەلام پێی وتووە: دەمەوێت سەردانی پادشا جۆرج بکەم، باسى سەربەخۆیی کوردستان بکەم. شێخ عەبدولسەلام بارزانیی زۆر لە پێش سەردەمی خۆی بوو، چ لە چاکسازییەکانی کە ئەنجامی دا، چ لە بیروبۆچوونی لە بارەى نەتەوە و ئایینەوە. تا گەیشتووەتە ئەو رادەیەى دەوڵەتێکی فیدراڵى لە نێوان کورد و ئەرمەن و ئاشوورى دابمەزرێنێت. بۆ ئەم مەبەستە سەردانى رووسیاى ئەو سەردەمەی کرد و لەگەڵ ئەندرانیک پادشای ئەرمەنی و مارشەمعونی ئاشوورى. ئێمە وامان دەزانی لە تەبلیسى پایتەختی جۆرجیای ئێستا نوێنەرى قەیسەریان بینیوە، بەڵام پێش دوو سێ ساڵ کە لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى رووسیا هات بۆ هەولێر، بۆى راستکردمەوە، کە قەیسەر خۆى لەوێ بووە، وتی ئەمە لە ئەرشیفى ئێمەدایە. لە گەڕانەوەیدا، هەندێک خائینی کورد، خیانەتیان کرد و شێخ عەبدولسەل
هه‌وره‌ها ( پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر وتارێكی پێشكهشكر د و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر شه‌ره‌فمه‌ندین، كه ئه‌مڕۆ له حزوری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتی مه‌ڕاسیمی ناساندنی (( چوار كتێبی پڕۆژه‌ی دیكۆمێنتاری شۆڕشی بارزان )) ده‌كه‌ین.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز...
دۆزینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی مێژووی كورد هێنده ئاسان نییه، چونكه كورد خه‌بات و قوربانی زۆری داوه، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كراوه، هه‌وڵی قڕكردن و نه‌هێشتنی دراوه، به‌ڵام له هه‌موو قۆناغێك له‌سه‌ر پێ وه‌ستاوه و به‌رده‌وام بووه له خه‌بات، به‌رده‌وام بووه له به‌رگریكردن.
به‌ڕێزان...
ئه‌گه‌ر مێژووی گه‌لی كورد له دیدی كوردایه‌تی و شۆڕشگێری هه‌ڵبده‌ینه‌وه ده‌بینین كورد خاوه‌نی چه‌ندین سه‌ركرده و ڕێبه‌ری مه‌زنه، گه‌لی كورد به‌درێژایی مێژوو خه‌باتی كردووه و ئێستاش به‌رده‌وامه، خه‌باتكردنی گه‌لی كورد به قۆناغی جیاجیا تێپه‌ڕێوه، له هه‌ر قۆناغێك به شێوه‌یه‌ك بووه، شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی و پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌ی نه‌مر مسته‌فا بارزانی به درێژایی ته‌مه‌نیان ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕ‌شیان كردووه.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز...
خه‌باتی سه‌ركرده‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزان ئه‌ڵقه‌یه‌كه له زنجیره‌ی خه‌باتی شۆرشگێره‌كانی جیهان.
نه‌ك هه‌ر مێژوونووسه كورده‌كان، به‌ڵكو خه‌باتی بنه‌ماڵه‌ی بارزان له دیدی میژوو نووسه عه‌ره‌ب و فارس و بگره توركه‌كانیش، له لاپه‌ڕه‌ی دهستنووسهكانیان میژووهكی پاك و پڕ له سه‌ره‌وه‌ری هه‌یه، هه‌موو شایه‌دی دادپه‌روه‌ری و نه‌به‌ردی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌ده‌ن له مێژووی شورشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا..
به‌ڕێزان ...
به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به وهبكهم كه ئه‌مڕۆ ( ١٨ی ٦ )ه، ساڵیادی په‌ڕینه‌وه‌ی ڕێبه‌ری كورد مسته‌فا بارزانی نه‌مر) و هاوهڵانییهتی له ئاوی ئاراس.
میوانانی خۆشه‌ویست...
ئه‌و مرۆڤه مه‌زنانه‌ی له ته‌مه‌نیاندا توانیویانه مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و شانازی بۆ میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌یان تۆمار بكه‌ن ده‌گمه‌نن، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی میلله‌تانی جیهان بده‌ینه‌وه، ده‌بینین چه‌ندین ڕێبه‌ری گه‌وره و كارێزما بوونه‌ته هۆكاری ناساندنی نه‌ته‌وه‌كانیان، بێگومان جه‌نه‌ڕال مسته‌فا بارزانی نه‌مر یه‌كێكه له‌و كارێزما و ڕێبه‌ره‌ی كه گه‌لی كوردی قاره‌مانی به‌جیهان ناساندووه.
به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، بارزانی نه‌مر سه‌ركرده‌یه‌كی مرۆڤ دۆست و چاكه‌خواز بووه، زۆر حه‌زی به ئاشتی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێزی له بیروباوه‌ڕی جیاوازی ئایینه‌كان گرتووه، ئه‌م سه‌ركرده مه‌زن و لێبورده‌یه، باوه‌ڕی زۆری به‌دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه و به‌رده‌وام پشتی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی گرتووه.
بارزانی نه‌مر به زمانی دانایی و مه‌نتق گفتوگۆی ده‌كرد، كه‌سێكی واقیع بین و ڕاستگۆ بووه له ده‌ربڕین و دانووستانه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌ن ئاسۆیه‌كی فراوانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر، سیاسه‌تمه‌دار و پێشمه‌رگه و دیپلۆماتكار بووه، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا بیرمه‌ند و دووربین بووه بۆ كاروباری میلله‌تی كورد.
شوڕش و قوربانیدانی شێخانی بارزان بۆ هه‌میشه به زیندوویی و به پێشه‌نگی له دونیای سیاسه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
له‌كۆتاییدا...
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، ئاماده‌بووانی هێژا...
به‌دڵنیاییه‌وه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر،پلانمان ئه‌وه‌یه، له نووسینی نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆاراكاندا، له‌به‌شه‌كانی مێژوو و زانسته سیاسییه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی زانستی و مێژوویی ته‌ركیز له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی مێژووی پڕ له‌سه‌روه‌ری و شۆڕش و كوردایه‌تی گه‌لی كورد بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوود له‌و كتێبانه وه‌ربگرین و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی له نووسیندا به‌كاریان بهێنین.
هه‌زار سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر