
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ردوو كۆلێژی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان، سیمپۆزیۆمێكی تایبه‌ت به بڕیارێكی دادگای باڵای ئیتحادی ڕێكخست.
ئه‌مڕۆ زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر، به‌شداری و هاوبه‌شی سیمپۆزیۆمی بڕیاری دادگای باڵای ئیتحادی، تایبه‌ت به نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌ره‌نجام كرد، له‌چواچێوه‌ی ئه‌م سیمپۆزیۆمه پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدامین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌شكرد و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، ساڵانێكه ڕێگای جۆراوجۆر گیراوه‌ته به‌ر بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی زانكۆ، ڕۆڵی یاساناس و پسپۆڕانی بواری یاسای به‌رزنرخاند، كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه و بابه‌تییانه كار بۆ شیكردنه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك ده‌كه‌ن، كه به‌ناوی ده‌ستوور و یاسا كه‌مینه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد بخه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه