
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، چوارشه‌ممه‌ی سور( جه‌ژنی سه‌ری ساڵ)ی ئیزیدی پیرۆزده‌كات.
بەناوی خودای گەورە و میھرەبان
خوشک و برایانی ئێزیدی لە قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەلاحەدین- ھەولێر، بەبۆنەی ھاتنەوەی جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سور ، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم.
چوارشەممەی سوری ئێزیدییەكان یەكێكە لە جەژن و بۆنە هەرە كۆنەكانی شوێنكەوتووانی ئاینی ئێزیدی، هەموو ساڵێك لە سێیه‌م چوارشەممەی مانگی نیسان یادیدەکەنەوە.
ئێزیدییەکان پەرستگای تایبەت بە خۆیان بە ناوی لالش هەیه و ئه‌م په‌رستگایه بە پیرۆزترین پەرستگای كوردە ئیزیدیەكان دادەنرێت، سەرچاوەکان باس له‌وه ده‌كه‌ن هۆکاری ئەوەی جەژنی سەری ساڵ لە سێیەم چوارشەممەی ئەو مانگەدایە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، لەو کاتەدا فریشتە مەلیك تاوس هاتووەتە سەر زەوی
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر