
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌شداری و هاوبه‌شی له سیمپۆزیۆمی لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی ڕوسیا و ئۆكرانیا له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری و سیاسی هه‌رێمی كوردستان كرد
له چوارچێوه‌ی هه‌ردوو كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان و كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری، زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، هاوبه‌شی و سه‌رپه‌رشتی سیمۆزیۆمی لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی ڕوسیا و ئۆكرانیا له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری و سیاسی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له میانه‌ی ئه‌م سیمپۆزیۆمه ( پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین ) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌ش كرد، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، شه‌رفمه‌نده به هه‌بوونی پسپۆڕی به‌توانا له زانكۆ، كه چالاكانه هه‌وڵده‌ده‌ن شیكردنه‌وه بۆ هه‌ر بڕیاڕێك و كۆڕانكاریهكی نێوه‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن، كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست بكات.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌جه‌نگ و كاولكاری كرد و پێی وابوو جه‌نگ، په‌روه‌رده و فێركردن له‌ناو ده‌بات و كاریگه‌ری ده‌روونی و جه‌سته‌یی له‌سه‌ر ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه جێده‌هێلێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌نگ و كاولكاری كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری وڵاتان دروست ده‌كات، ڕه‌نگه هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێوازی ڕاسته‌وخۆ، یان نا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر دروست ببێت، به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌ی ئێستا له نێوان ئه‌م دوو وڵاته هه‌یه و خه‌ریكه ئاگره‌كه‌ی ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت و هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر