
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌شداری و هاوبه‌شی له فیستیڤاڵی سێكته‌ره كشتوكاڵییه‌كان و بره‌ودان به‌بازاركردنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان كرد
كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، بۆ مه‌به‌ستی گرنگیدان به به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سێیه‌مین فیستیڤاڵی بۆ بره‌ودان به بازاركردنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان رێكخست
له میانه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا ( پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین ) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌ش كرد، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كاته پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان جوتیاران و پسپۆڕانی بواری كشتوكاڵی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به ئاسانترین شێوه هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانی بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و جوتیاران بكه‌ین له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی له‌وه‌كرد كه به‌داخه‌وه كه‌مبوونه‌وه‌ی كشتوكاڵكردن و چۆلكردنی دێهاته‌كان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئابووری وڵات و كه‌رتی كشتوكاڵ هه‌بووه له هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به‌بازاركردنی به‌رهه‌می خۆماڵی پێوه‌رێكی گرنگه بۆ پێشخستن و به‌ره‌وپێشبردنی بارودۆخی ئابووری وڵات و باشبوونی ته‌ندروستی دانیشتوان، چونكه ئاشكرا و دیاره به‌رهه‌می خۆماڵی به سروشتی پێده‌گات و كه‌متر مادده‌ی كیمیاوی له پێگه‌یاندن و گه‌وره‌بوونی به‌كاردێت.