
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر و پارێزگاری ئازرباینجانی ڕۆژئاوای كرد.
پ.ی.د. عاطف عه‌بدوڵلا فه‌رهادی به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و محمد صادق معتمدیان پارێزگاری ئازرباینجانی ڕۆژئاوا و شاندی یاوه‌ری كرد.
سه‌ردانی شاندی ناوبراو به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و پێداچوونه‌وه به‌و یاداشتنامه‌ی لێكتێگهیشتنهبوو كه شاندی پارێزگاری هه‌وڵێر له ڕێككهوتی 26 ی 12 ی 2021 سه‌ردانی ورمێ‌یان كردبوو و هه‌ردوو لا واژویان له‌سه‌ر كردبوو.
جێی ئاماژه پێدانه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا پارێزگاری هه‌ولێر داوای كردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی كردبوو له زانكۆی ورمێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مرۆ خاڵێك بۆ یاداشتنامه‌كه زیادكرا، كه تایبه‌ت بوو به هه‌ماهه‌نگی زانكۆكانی پارێزگای هه‌ولێر، به‌تایبه‌ت زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئازرباینجانی ڕۆژئاوا.
له‌كۆتاییدا زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی زانكۆی ورمێ به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی كوردی، به‌تایبه‌ت به دابینكردنی كتێب و سه‌رچاوه‌ی پێویست و مامۆستای پسپۆڕ بۆ بواره‌كانی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی