
ئەمڕۆ ۱۲ـی ۸ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ئەندامانی لێژنەی سەرپەرشت مەراسیمی کۆتاییهاتنی مەشقی هاوینەی قوتابییانی میسر و فەڵەستین و بەحێن بەرێوەچوو.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشەکەشکرد و خوشحاڵی خۆی بەسەردانی قوتابییان دەربڕی و سوپاسی ئەو تیمەی کرد کە سەرپەرشتی ئەو قوتابییانەیان کرد لە ماوەی ڕابردوو، هەروەرها قوتابییانی میوان باسی ئەو سوودە زانستی و کولتووریەیان کرد کە لە ماوەی مەشقەکەیان بینیویانە
لە کۆتاییدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە قوتابییانی بەشداربوو و ستافی سەرپەرشتیار
پێشوازیکردن لەو قوتابییانە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییانە
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر