
زانکۆی سەلاحەدین خولی فێربوونی مەلەوانی دەکاتەوە
کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی مەلەوانی بۆ هەردوو ڕەگەزی (کچ - کوڕ) لەئاستی تەمەنی (٨ ساڵ بەرەو سەرەوە)
ئەم خولە بە سەرپەرشتی ستافێکی ئەکادیمی پسپۆر و مامۆستایانی (پیاو -ئافرەت) بەڕێوەدەچێت.
ماوەی ناونوسین دیاریکراوە لە بەرواری (١٧/ ٧. تاوەکو ٢٧/ ٧) لە رێگەی ژمارەی تەلەفۆنی (07506127274) دەتوانن ناوتان تۆماربکەن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.