زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر ئاهەنگی دەرچووانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) ساز دەکات، بۆ ساڵەکانی ١ / ٩ / ٢٠١٦ تا ٣٠ / ٦ / ٢٠٢٤ کە لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٤ / ١١ / ٢٠٢٤ لە هۆڵی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان کاتژمێر (٦ )ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.
پێشکەشکردن بۆ بەشداریکردن لەم ئاهەنگە لە ڕێگای گوگڵ فۆڕمی هاوپێچ دەبیت.
تێبینی/
١- ئەم گوگڵ فۆڕمە تەنها بۆ دەرچووانی خوێندنی باڵای زانکۆمانە، کە لە بەرواری سەرەوە ئاماژەی پێ کراوە و تا ڕۆژی ١ / ١١ / ٢٠٢٤ کارایە ، هەر بەڕێزێک نیازی بەشداریکردنی هەبێت دەبێ پێش ئەم ڕێککەوتە فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە .
٢- کۆلێژەکان ڕاسپێردراون بە دابەشکردنی ڕۆب و کڵاو و شاح بۆ دەرچووان.