
زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی " پ.د.کاوان ئیسماعیل و پ.ی.د.ئیدریس حەمەخان" دەکات
بەناوی خودای گەورە و میھرەبان
بەڕێزان خانەودەی " پ.د.کاوان ئیسماعیل ڕاگری کۆلێژی یاسا و پ.ی.د.ئیدریس حەمەخان مامۆستا لە کۆلێژی ئەندازیاری" بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە کارەساتێکی ناخهەژێن ئەم دوو مامۆستایە بەڕێزەمان گیانیان سپارد و شەهید بوون.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەتان دەکەین، ھیوادارین خودای گەورە لێیان خۆشبێت و بە بەھەشتی خۆی شادیان بکات.
پ.ی.د. کامەران یونس محمدامین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر
#زانکۆی_سەلاحەدین_هەولێر