
زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر، لە مێژووی ھاوچەرخی خۆیدا چوارەم ( ٤ ) بڕوانامەی دکتۆرای فەخری بەخشی
:پ.ی.د.کامەران یونس محمدامین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر دەڵێت:
زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر، لە مێژووی ھاوچەرخی خۆیدا چوار ( ٤ ) بڕوانامەی دکتۆرای فەخری بەخشییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبێت لە بەخشین و خەڵاتکردنی ئەو کەسانەی کە خزمەت بە گەلی کورد دەکەن لە ناوە و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان.
١- ساڵی ٢٠١٤ بڕوانامەی دکتۆرای فەخری بەخشرایە ( د. ئیسماعیل بێشکچی ) بیرمەندی تورک و دۆستی گەلی کورد.
٢- ساڵی ٢٠١٥ بڕوانامەی دکتۆرای فەخری بەخشرایە نووسەر ی گەورەی کورد ( د. مستەفا زەڵمی ).
٣- ساڵی ٢٠١٩ بڕوانامەی دکتۆرای فەخری بەخشرایە زانا و پسپۆڕی بواری ماتماتیک ( پ.د.كۆچەر بیرکار ).
٤-بە خۆشحاڵییەوە ئەم ساڵ ٢٠٢٢ زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر، بڕوانامەی دکتۆرای فەخری بەخشییە خەمخۆر و دڵسۆزی مێژووی زمان و ئەدەب ( د.فەریاد فازل عومەر) .