
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، خوازیارانی خوێندن ئاگادار دەکاتەوە
كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئاگاداری قوتابییان و خوازیاران و پێشكه‌شكاران ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنیان هه‌یه له به‌شه‌كانی:
١ـ به‌شی شێوه‌كاری له لقه‌كانی(دیزاین، وێنه‌كێشان، په‌یكه‌رسازی، سیرامیك).
٢ـ به‌شی موزیك .
٣ـ به‌شی سینه‌ما و شانۆ له لقه‌كانی (سینه‌ما، شانۆ).
با سه‌ردانی یه‌كه‌ی تۆماری كۆلیژ بكه‌ن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرم له ڕێكهوتی٢٠٢٢/٧/٣١) تا (١ / ٩ / ٢٠٢٢).
ڕێنماییه‌كان
١ـ ده‌رچووی (په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت، یان ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت.
٢ـ ده‌رچووی ئاماده‌یی(زانستی و وێژه‌یی) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ـ٢٠٢٠) و (٢٠٢٠ــ ٢٠٢١) و (٢٠٢١ـ ٢٠٢٢).
٣ـ ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١ــ ٢٠٢٢).
٤ـ كۆنمره‌ی ده‌رچوون بۆ ئاماده‌یی(٦٠) و بۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان (٦٥) كه‌متر نه‌بێت.
٥ـ ده‌رچووی په‌یمانگه ناحكوومییه‌كان به سیسته‌می پارالێل ده‌بێت.
٦ـ ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵانی پێشوو به سیسته‌می پارالێل ده‌بێت.
٧ـ تاقیكردنه‌وه‌ی توانست و كارامه‌یی له كۆلیژ ئه‌نجام ده‌درێت، ڕێكه‌وتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش له (٤/ ٩ /٢٠٢٢ئهنجام ده‌درێت.
٨ـ تاقیكردنه‌وه‌كانی توانست ته‌نیا پراكتیكین، هیچی تیۆری تێدا نییه.