
زانکۆی سەلاحەدین کارو چالاکییەکانی بەردەوامە بەهۆی ئەنجامدانی چەندین کۆنفرانس و کۆنگرەی زانستی و زیاتر بەرەو پێشبردنی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و برەودان بەهەموو لایەنەکانی توێژینەوە چ لە گۆڤارە زانستییەکانی ناوخۆ یان لەگۆڤارە زانستییەکانی دەرەوە، بۆیەش زانکۆی سەلاحەدین لەریزبەندی زانکۆ عەرەبییەکان Q S پلەی 121 ی بەدەستهیناوە لەکاتێکدا زانکۆ عەرەبییەکان زیاتر لەهەزار زانکۆ دەبن، لەلایەکی دیکەوە هەر بەپێی ئەم ریزبەندییە زانکۆی سەلاحەدین لەنێو زانکۆکانی کوردستان بەپلەی یەکەم دێ، بۆیە زانکۆ سەلاحەدین هەر بەپێشەنگ ماوەتەوە و هەنگاوەکانیشی بۆ زیاتر برەودانە تا سەرکەوتنی زانستی زیاتر بەدەست بێنێ.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن