
بە چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زانکۆی سەلاحەدین ئاهەنگی خولی (٣٨) ی دەرچووانی سازکرد.
لە ئاهەنگێکی شایستەدا بە ئامادەبونی سەرۆکی حکومەت و وەزیری خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەکەیەک لە کونسلی ولاتان و ژمارەیاک لە بەرپرسە حکومی و حزبیەکان، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بروانامەی بەکالۆریۆسی بەخشیە ٥٢٤٠ دەرچووی خولی ٣٨.
لە دەستپێکی ئاهەنگەکەدا قوتابیانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین بە مەراسیمێکی تایبەت و لەژێر چەپلەی باوانیان هاتنە نێو گۆرەپان. پاشان سەرکۆی زانکۆی سەلاحەدین پەیامی پیرۆزبایی رێزدار نێچیرڤان بارزانی خوێندەوە کە ئاراستەی دەرچووانی خولی ٣٨ی کردبوو. سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێرای پیرۆزبایی لە دەرچوان، ئەوەی باسکرد کە دوارۆژی وڵات بەندە بەم دەرچووانەوە.
پاشان سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، دکتۆر ئەحمەد دزەیی وتاری زانکۆی خوێندەوە و تێیدا چەند موژدەیەکی نوێی راگەیاند سەبارەت بە رێزبەندی زانکۆی سەلاحەدین کە چەند پێشکەوتووە، هەروەها ئاماژەی بە کردنەوەی چەند بەشێکی نوێ کرد لە زانکۆ.
رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی ووتەیەکیدا پاڵپشتی خۆی بۆ کەرتی خوێندنی باڵا دوپاتکردەوە، هەروەها ئەوەی راگەیاند کا کابینەی نۆیەم گرنگی بە توێژینەوەی زانستی دەدات.
لەکۆتایی مەراسیمەکەشدا، راگری کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین، بە شێوەیەکی فەرمی داوایان لە سەرۆکی زانکۆ کرد بۆ بەخشینی بروانامەی بەکالۆریۆس بە قوتابیانیان دوای تەواو کردنی گشت قۆناخەکانی خوێندن بە سەرکەوتوویی، سەرۆکی زانکۆش بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە ١/٢/١٤٥٥ بروانامەی بەخشیە ٥٢٤٠ دەرچوو.
بەشی یەکەم
بەشی دووەم