
به‌سه‌رۆكایه‌تى پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین ئه‌نجوومه‌نى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌هۆڵى كۆچه‌ر بیركار، له‌سه‌نته‌رى رۆشنبیریى زانكۆى سه‌لاحه‌دین كۆبوونه‌وه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش چه‌ندین ته‌وه‌رى له‌خۆ گرت، كه په‌یوه‌ست بوو به خوێندنى ساڵى 2019-2020 . له‌وێدا چه‌ند بڕیار درا به‌پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، له‌لایه‌كى دیكه‌وه باس له‌پاڵپشتى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه كرا، هه‌روه‌ها باس له‌بابه‌تى خوازیاران و پێشكه‌شكاران و ئه‌وانه‌ى وه‌رگیراون له دیبلۆم و ماسته‌ر و دكتۆرا كرا تیایدا به‌پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و تاوتۆكردنى چه‌ندین خاڵ كرا بۆ زیاتر بره‌ودان به‌و بابه‌ته و چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوون و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانست و گه‌شه‌پێدانى لایه‌نه‌كانى خوێندنى باڵا تا بتواندرێ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌خۆیه‌وه بگرێ، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه باس له‌پلانى وه‌رگرتن كرا بۆ ساڵى خوێندنى 2020-2021، بۆ سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌كان گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل كرا، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ڕێوه‌چوو.