
به‌چاودێرى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌ئاماده‌بوونى پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، كونسڵى گشتى وڵاتى ئوردن له‌هه‌ولێر و كونسڵى گشتى فه‌له‌ستین له‌هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مان و نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رپرسى حزبى، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى هاوبه‌ش بۆ زانسته په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونى له‌هۆڵى كۆچه‌ر بیركارى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆ سازدرا، ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تادا خوله‌كێك وه‌ستان به‌مارشى كوردستانى و عێراقى، له‌پاشاندا چه‌ندین وتار خوێندرایه‌وه ئه‌مه‌و راگرى كۆلیژى په‌روه‌رده له‌سه‌ره‌تادا باسى له‌گرنگى ئه‌و كۆنگره‌یه كرد، كه به‌هاوبه‌شى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه و راوێژكارى له‌ندن به‌ڕێوه ده‌چێ، هه‌روا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه ئه‌م كۆنگره‌یه هه‌نگاوێك ده‌بێ بۆ دووباره پیاچوونه‌وه به‌پرۆگرامه پهروهردهیهكان تا به‌ره‌و ئاستێكى به‌رزتر هه‌نگاو بنێ، له‌ته‌ك ئه‌مه‌شدا ئه‌و خاڵانهشى خسته روو كه په‌یوه‌ستن به ده‌روونناسى.
هه‌ر له‌وێدا پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى وتارێكى پێشكه‌شكرد و هیواى خواست له‌م كۆنگره‌یه‌دا پیاچوونه‌وه به‌هه‌موو پرۆگرامه‌كان بكرێ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌كانى زانستى و په‌روه‌رده‌یى وڵاتانى جیهان به‌تایبه‌تیش وڵاتانى رۆژئاوا.
له‌پاشاندا وتارى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى خوێندرایه‌وه.
هاوكات وتارى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنفرانس و نوێنه‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى راوێژكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن د.وه‌لید بابان خوێندرایه‌وه تیایدا گرنگى كۆنفرانسه‌كه‌ى له‌چه‌ند خاڵێكدا چڕكرده‌وه وه‌ك گه‌ڕان به‌دواى چۆنیه‌تى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و گرفتانه‌ى له‌ده‌رئه‌نجامى ئایدیاى گرووپه توندئاژووه‌كان ده‌ركه‌وتوون، هه‌روا ئاڕاسته‌كردنى توێژه‌ران وشاره‌زایان بۆ گرنگیدان به‌بابه‌ت و كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانى كۆمه‌ڵگه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه كۆنفرانسه‌كه له‌چوار ته‌وه‌ر پێكهاتبوو به‌و شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
ته‌وه‌رى یه‌كه‌م : بهتاكێكى ته‌ندروست كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندروست دهپارێزینز
ته‌وه‌رى دووه‌م: ئارامى ده‌روونى له‌نێوان خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردن.
ته‌وه‌رى سێیه‌م: به‌رزركردنه‌وه‌ى فێركردن له‌جیاتى خێرایى پێشكه‌وتن.
ته‌وه‌رى چواره‌م: هه‌وڵدان بۆ وردى پێوانه‌كردن لهفهراههمكردنى دۆخێكى دروستى ده‌ستنیشانكراو.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له كۆنگره‌یه‌دا توێژه‌رانى زۆرێك له‌وڵاته عهرهبیییهكان به‌شداریان كرد و 85 توێژینه‌وه له ماوه‌ى دوو رۆژدا پێشكه‌ش ده‌كرێ.