
به‌ئاماده‌بوونى پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌رپرسى حكومى و حزبى، كۆلیژى زانسته ئه‌ندازییه كشتوكاڵییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌هۆڵى كۆچه‌ر بیركار له‌سه‌نته‌رى رۆشنبیرى یه‌كه‌مین كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى زانسته كشتوكاڵییه‌كانى 2019 سازدا/ ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى كۆنفرانسه‌كه‌دا پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین وتارێكى پێشكه‌شكرد و تیایدا باسى له‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و چالاكییانه‌ى كه زانكۆى سه‌لاحه‌دین پێى هه‌ڵساوه، له‌م نێوه‌نده‌شدا ساڵانه چه‌ندین كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى ساز ده‌كه‌ین، ئه‌مڕۆش لێره‌دا كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى زانسته كشتوكاڵییه‌كان سازده‌كرێ، دیاره كشتوكاڵ وه‌ك هه‌موو بواره‌كانى دیكه گرنگیه‌كى ئه‌وتۆى هه‌یه و زۆرێكیش له‌وڵاتانى جیهان توانیویانه به‌هۆى كشتوكاڵه‌وه جێ په‌نجه‌ى دیار بێ و بتوانێ بهربوومهكهى پێشكه‌ش بهوڵات و جیهان بكات، ئێستا كشتوكاڵ له‌هه‌رێمى كوردستاندا به‌ره‌و زیاتر گه‌شه‌سه‌ندن ده‌ڕوا بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى وڵات و له‌م نێوه‌نده‌دا سێكته‌رى كشتوكاڵ هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌موو سێكته‌ره‌كانى دیكه په‌ره‌ى پێده‌درێ و به‌ربوومى ناوخۆیى ده‌كرێته بنه‌مایه‌ك بۆ زیاتر خزمه‌تكردن و په‌ره‌پێدان، توێژینه‌وه‌كانى ئه‌م كۆنفرانسه ده‌بێته هۆیه‌ك تا زیاتر كشتوكاڵ له‌هه‌رێمى كوردستاندا وه‌رچه‌رخان به‌خۆیه‌وه ببینێ.
هه‌ر له‌وێدا د.كاوه عه‌بدولكه‌ریم راگرى كۆلیژى زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین وتارێكى پێشكه‌شكرد و تیایدا هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى خسته روو، كه ده‌بنه هۆى پێشكه‌وتنى كشتوكاڵ، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین نموونه‌ى هێنایه‌وه و ئه‌م كۆنفرانسهشى به‌ده‌رفه‌تێك زانى تا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئه‌م سێكته‌ره به‌ره‌و پێشه‌وه بچێ.
هاوكات د.یوسف محه‌مه‌د به‌رزنجى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاماده‌كارى كۆنفرانس وتارێكى پێشكه‌شكرد تیایدا به‌وردى باسى له‌توێژینه‌وه‌كان كرد كه له‌و كۆنفرانسه‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێ، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه (93) توێژینه‌وه له‌و كۆنفرانسه‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێ، به‌شێك له‌و توێژینه‌وانه‌ش به به‌شدارى زانكۆكانى چه‌ندینه وڵاته وه‌ك ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و رووسیا و ئێران و میسر و پاكستان و توركیا، هاوكات (7) پۆسته‌ر له‌و كۆنفرانسه‌دا ده‌خرێته روو، له‌لایه‌كى دیكه‌وه گه‌وره‌ترین پیشه‌نگاى كشتو‌كاڵى نمایش ده‌كرێ، كه زۆرێك له‌ده‌زگا و فهرمانگهكانى حكومه‌تى هه‌رێم و كه‌رتى تایبه‌ت تیایدا به‌شدارن.
هه‌ر له‌وێدا چه‌ندین وتارێكى دیكه خوێندرایه‌وه و زیاتریش جه‌خت لهبهرووبوومى خۆماڵى و بره‌ودان و پێشكه‌وتنى كشتوكاڵ له‌هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه، له‌پاش پێشكه‌شكردنى وتاره‌كان پیشانگه‌ى كشتو‌كاڵى كرایه‌وه، ئاماده‌بووان به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌یانڕوانییه ئه‌و پێشكه‌وتنه كشتوكاڵییهى كه ئێستا له ئارادایه، هه‌موو لایه‌ك پێیانوایه ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام بن ئه‌وا له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا كوردستان ده‌توانێ زۆرێك لهبهربوومهكانى خۆى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بكات.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه ئه‌م كۆنفرانسه (2) رۆژ ده‌خایه‌نێ.