
ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩-٥-٢٠٢١ یەکەمین سیمپۆزیەمی بایۆلۆجی جیهانی ئۆنڵاین ئەنجامدرا بە بەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی بەڕێز لە گشت زانکۆکانی کوردستان و عیڕاق بە دوو سەشنی بەیانی و پاش نیوەرۆ.
شایانی باسە تیمی توێژەرانی بیانی لە ووڵاتانی بەریتانیا ، پۆلەندا ، سوید ، روسیا (کە نزیکەی ١٠ زانکۆ و سەنتەری توێژینەوەی جیاوازی لە خۆ کرتبوو) پوختەی نوێترین کارەکانی خۆیان لە بواری شێرئەنجە بەسمیناری پێشکەوتوو خستە ڕوو لەم سیمپۆزیە جیهانیە.
شایانی باسە ئەم سیمپۆزیەمە بووە هۆی لێک تێگەیشتن لە گەڵ ئەم توێژەرە جیهانیانە کە بە شێوەیەکی بەردەوام لە گەڵ زانکۆکەمان بەردەوام بن لەم جۆرە ئەکتیڤیتیانە.
خوای گەورە هەموو لایەک بپارێزێت.