
یەكەم دیداری زانستیی دەستنووسخانەی زانكۆی سەلاحەدین، بهڕێوهدهچێت.
ڕێككهوتی ١٥ی ٢ ی ٢٠٢٣له هۆڵی كۆنفڕانسی كۆلێژی ئهندازیاری دیداری دكتۆر عەبدوڵڵا نەقشبەندیی هەرشەمی بەڕێوەچێت.
سەنتەری دەستنووسخانەی زانكۆی سەلاحەدین، بانگهێشتی بەڕێزتان دەكات بۆ بەشداریی لە یەكەم دیداری زانستیی (د. عەبدوڵڵا نەقشبەندیی هەرشەمی) ی شاعیر، زانا، نووسەر و ئەكادیمیی كورد.
شوێن: هۆڵی كۆلیژی ئهندازیاری / زانكۆی سەلاحەدین
كاتژمێر (١٠)ی بەیانی، چوارشهممی ٢٠٢٣/٢/١٥
تێبینی:هاتن بۆ هەمووانە
ئامانجەكانی ئەم دیدارە زانستییە:
-گەڕاندنەوەی ئەو سامانە زانستی و كولتوورییەی كۆمەڵگەی كوردییە بۆ نێو ناوەندە زانستییەكانی، تا لەو ڕێیەوە پاشخانی توێژینەوەی زانستیی بە كەرەستەی خۆماڵی پتەوتر و سەنگینتر بكرێ.
-توێژینەوە لە بیر و بەرهەمەكانی دكتۆر عەبدوڵڵا، دەروازەیەكە بۆ پتەوكردنی پەیوەندیی نێوان دەزگا زانستییەكان لەگەڵ دەزگاكانی حوكمداری و دەوڵەتداری، بەتایبەتی لە بوارەكانی ئابووری و یاسا، بەو هۆیەوە دەشێ لەبەر ڕۆشنایی تێزەكانی ئەم زانا وئەكادیمییە گەورەیە، زانكۆ لەبواری ئابووری و بەڕێوەبردندا كۆمەڵێك پێشنیازی زانستیی بداتە لایەنە پەیوەندیدارەكان.
-هزر و بۆچوونەكانی ناوبراو، بۆ ئەمڕۆی كۆمەڵگەی كوردی و تەنانەت وڵاتانی ئیسلامی جێی بایەخە و، قسەلەسەركردنی دەروازەیەكی باشە بۆ ئەوەی گوتار و تێزی زانا و پسپۆڕ و ئەكادیمییانی خۆمان گەشتر نیشان بدەین.
-ئەم دیدارە وێڕای ئەوەی دەرفەتی توێژینەوە بۆ چەند توێژەرێك دەڕەخسێنێ، لە هەمان كاتدا دەبێتە دەروازەیەك بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە پسپۆڕە جیاوازەكانی نێو زانكۆ؛ ئەم كەسایەتییە و بەرهەمەكانی ببنە كەرەستەی ماستەر و دكتۆرا.
كورتەژیانی:
• د. عەبدوڵڵا كوڕی شێخ مستەفای نەفشبەندیی هەولێرییە، لە ساڵی ١٩٢٤لە هەولێر لەدایك بووە. پسپۆڕی یاسا و ئابووری بووە. ماستەری لە زانكۆی ئەزهەر و دكتۆرای لە زانكۆی لەندەن لە ساڵی ١٩٥٩تەواو كردووە، تێزەكەی بەناوی (نشأة أصل الإجماع في النظرية العامة للقانون الإسلامي والروماني)بووە. یەكەمین عێراقی بووە دكتۆرا لەو زانكۆیە وەربگرێت. ساڵانێكی زۆر مامۆستای یاسا بووە لە زانكۆی مستنصریة و مامۆستای وانەبێژ بووە لە زانكۆی بەغدا.
• دامەزرێنەری دیوانی چاودێری عێراقی بووە.
• یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی كۆڕی زانیاری كورد لە بەغدا ساڵی ١٩٧٠.
• دامەزرێنەری خوێندنی باڵای (ژمێریاریی یاسایی) بووە لە زانكۆی بەغدا.
• لەبەر لێهاتووییەكەی لە بواری یاسا و ئابووریدا زۆر پۆستی گەورەی وەرگرتووە، لەوانە:
• وەزیری دارایی عێراق لە ساڵی ١٩٦٦.
• وەزیری ئابووریی عێراق لە ساڵی ١٩٦٨.
• ئەندامی ئەنجومەنی ڕاژە، چاودێریی ژمێریاریی گشتی، سەرۆكی ئەنجومەنی چاودێریی دارایی.
• وێڕای ئەمانە، ئەو عارف، زانا، مێژووناس، شاعیر و نووسەرێكی گەورە بوو. بەرهەمەكانی پڕن لە بۆچوونی زۆر تایبەت و ناوازە، تا ئێستاش بەشێك لە بۆچوونەكانی جێی گەنگەشە و گفتوگۆن.