
وتاری سەرۆکی زانکۆ
ورکشۆپی ئیراسمۆس پڵەس ئەپرایس
رۆژ: یەکشەممە ٤\٦\٢٠٢٣
کات : ٩ ی سەر لەبەیانی
شوێن: کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت
بەیانیتان باش:
ئیراسمۆس پڵەس –ئەپرایس پرۆژەیەکی یەکیەتی ئەوروپایە لە کانوونی دووەم ٢٠٢٠ دەستی پێکرد و لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت (ئەگەری ٦ مانگ درێژکردنەوەی هەیە).
ناونیشانی پرۆژەکە: حوکم ڕانی خوێندنی باڵا، دڵنیایی جۆری، لێپرسینەوە: پرۆژەیەکی سەرەکی لە پێداچوونەوە(ڕیفؤڕم)لەزانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردوستان.
کورتەی ناونیشانی پڕۆژەکە: ئەپڕایس APPRAIS
لەو پڕۆژەیە دا ئەو زانکۆیانە بەشدارن:
١- یونیمێد- یەکیەتی زانکۆکانی دەریای سپی ناوەڕاست
٢- زانکۆی ئیڤۆرا/ پرتوگال
٣- زانکۆی پیزا / ئیتالیا
٤- زانکۆی مورسیا/ ئیسپانیا
٥- زانکۆی سەلاحەدین/ هەولێر
٦- زانکۆی دهۆک
٧- زانکۆی پۆلی تەکنیک/ دهۆک
٩- زانکۆی سلێمانی
١٠- زانکۆی هەڵەبجە
١١- زانکۆی گەرمیان
١٢ دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا
ئەو پرۆژەیە لە هەشت بەش ( Work package-Work plan ) پێکهاتووە. هەر بەشە دوو زانکۆ لێی بەرپرسیار بووە و هەموو زانکۆکان هاوکاربوون .
زانکۆی سەلاحەدین سەرکردایەتی بەشی شەشمی وەرگرت( تایبەتە بە دڵنیایی جۆری WP6) بە هاوبەش لە گەڵ زانکۆی هەڵەبجە.
تاوەکوو ئێستا هەشت کۆڕۆ کۆبوونەوە و ڕاهێنان لە ئەوروپا و کوردوستان ئەنجامدراوە لە گەڵ دەیان کۆبوونەوەى ئۆنلاین تایبەت بە بڕگەکان و بەشەکانی ئەو پڕۆژەیە.
هەر لەو پڕۆژەیەدا ورکشۆپى ئۆنلاینی شەش هەفتەیی لە ژێر ناوی مووک ( MOOC ) واتا ( Massive Open Online Course ) ئەنجامدرا. ئەوەش بریتی بوو لە شەش بابەتی گرنگ (بۆڵونا پڕۆسێس، دڵنیایی جۆری، دانانی ستراتیژی خوێندنی باڵا، قوتابی بکرێت بە ناوەندی فێربوون، جوڵەی قوتابیان لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی تر student mobility، باوەڕکردن و دان نانان بە بڕوانامەی قوتابی جوڵەپێکراو. جوڵەی مامۆستاو کارمەندانی زانکۆ تایبەت بە وانە وتنەوە و ڕاهێنان staff teaching/training mobility ).
لە ورکشۆپەکانی مووک زانکۆکانی ئەوروپا ئەزموونی خۆیان لەو بوارانەدا بەباشی و بە تێر و تەسەلی باس کرد و بە دوکومێنت پیشکەشیان کرد. زیاتر لە ٩٠ مامۆستای زانکۆکانی کوردوستان بەشداریان تێدا کرد.
زانکۆمان زۆر چالاکانە لە هەموو ئەو کۆڕو کۆبوونەوانە بەشداریکردوە. یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و کارمەندانی ئیراسمۆس و دڵنیای جۆری و بۆڵۆنا پڕۆسێس و مامۆستای لێهاتوو بەشداریان کردوە.
تاوەکوو ئێستا زانیاریەکی یەکجار زۆر وەدەست هاتووە و پڕۆژەکە ئامانجەکانی پێکاوە.
گرنگترین دەرخستەی ئەو پڕۆژەیە بریتیە لە دانانی پڕۆگرامێکی پێشکەوتوو(سۆفت وێر) تایبەت بە دڵنیایی جۆری و کاروباری قوتابیان لە هەموو ڕوویەکەوە لە گەڵ یەک سێرڤەری هاوبەش بۆ هەموو زانکۆکانی کوردوستان کە بەشدارن لەو پڕۆژەیە.
ئەو سێرڤەرە لە زانکۆمان دادەنری لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و ئیراسمۆس پڵەسی زانکۆمان و سەرپەرشتی دیزانی سۆفتوێرەکە دەکەن کە لە لایەن کۆمپانیای ئەوڕۆسۆفت دادەنرێ.
تەنها لینکی سۆفتوێرەکە (Domain) دەدرێ بە زانکۆکان و لە کۆتاییش سێرڤەرەکە بۆزانکۆمان دەمێنێتەوە وەکوو موڵکی زانکۆ دەبێ تاوەکوو پێنج ساڵ دەستکاری نەکری و بمێنێتەوە و ئیش بکات و ئێمەش لە سەرۆکایەتی زانکۆ شوێنێکی گونجاوى بۆ دابین دەکەین.
ئەو ورکشۆپەی ئەوڕۆ تایبەتە بە بەشی پێنجەم لە پرۆژەی ئەپڕایس و یەک هەفتە دەخایەنێ بە پێی ئەو ئەنجندایەی لە بەر دەستان دایە.
ئامانج لەو ورکشوپە ئەوەیە دروستکردنی مامۆستای ڕاهێنەر (Trainers of Trainees, ToT) بۆکۆڵێژەکانی زانکۆمان .ئێوەی بەڕێز هەڵبژێردراون چونکە خۆتان لێهاتوون و شایستەی ئەو کارە مەزنەن. کەدەگەڕێنەوە بۆ کۆلێژەکانتان ئێوەش لەکؤڵێژەکانتان خول و سیمینار بۆ مامۆستاکانتان دەکەنەوە زانیاریەکان بگەیەنن بە هەمووان.هیوادارین زۆر بەگرنگیەوە بەشداری بکەن و سوودی لێوەربگرن .
شایانی باسە کە زانکۆمان تاوەکوو ئێستا ١٦ ئیراسمۆسی بەدست هێناوە. لەوانەش ١٤ یان کارا بووە و دوانیان بەهۆی سەرهەڵدانی داعش و پەتای کۆڕۆنا کارا نەبوو.
جگە لە وانە زانکۆمان چالاک و سوودمەند بووە لە پڕۆگرامەکانی دادی ئەڵمانی و دەلفی بەریتانی و ئۆرانجی هۆڵەندی و فولبڕایت و ئارێکس و هیپی ئەمەریکی.
تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ١٧٠ مامۆستا و کارمەندانی زانکۆمان و زیاتر لە ٦٠ قوتابی سوودبەخش بوون لەو پڕۆژانە.
هەروەها زانکۆمان هەوڵی داوە سوود بە زانکۆکانی کوردوستانیش بگەیەنی و ڕێگا پێشاندەر بووە. هەر لەو پڕۆژانە توانیومانە ٧ زانکۆی کوردوستان بهێنینە ناو ئیراسمۆس.
لێرەدا دەمەوێ سووپاسی ئۆفیسی ئیراسمۆس پڵەس بکەم بۆ ئەو دەستکەوتانەی .وە سووپاسی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری دەکەم کە چالاکانە لە ئەپرایس بەشداری کردووە.
سووپاسی لێژنەی ئامادەکاری ئەو وڕکشۆپە دەکەم و ماندوو نەبن.
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. سووپاس بۆ بەشداریکردنتان. لەگەڵ ڕێزم....