
تیمی(٣)ـی زانکۆی سەڵاحەدین بە سەرکەوتوویی پرۆگرامی Global Solutions Conversations)) یان تەواوکرد
دوابەدوای بەشداریکردنی کۆمەڵێک قوتابی زانکۆمان لە بەش و کۆلێژه جیاوازەکانەوە له پرۆگرامی (Global Solutions Conversations ) بۆ ماوەی (٦) هەفتە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی (٢٠٢٢/١١/٢٨) کۆتا سێشنی پرۆگرامەکە ئەنجامدرا.
پوختەی پرۆگرام
پرۆگرامیGlobal Solutions Conversations) ) لەلایەن ڕێكخراوی ئایرێكسی ئەمریکییەوە جێبهجێ دەکرێت و ئامانج لێی بهستنهوهى قوتابیانی زانكۆکانی ئهمریکایە لەگەڵ قوتابیانی زانکۆکانی عێراق و ئوردن. لەڕێگهی ئهم پرۆگرامەوه، قوتابیان ئاڵوگۆری زانیاری و بیرۆکە دەکەن بەزمانی ئینگلیزی سەبارەت بە کێشەکانی جیهان لەچوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکانUN Sustainable Development Goals) ) هەروەها ئەم پرۆگرامە دەرفەتێکی گرنگ دەرەخسێنێت بۆ قوتابیانی ئەمریکی و عێراقی بۆ بەیەکترناساندنی کلتوری یەکتر و هاریكاریكردنی یهكتری له پێناو دۆزینەوەی چارهسهرى بهردهوام بۆ بهرهنگاربوونهوهى گرفته سهردهمییهكان.
تیمی (٣)ـی زانکۆی سەڵاحەدین
تیمی (٣)ی گلۆباڵ سۆڵۆشنز كەنڤێرزەیشن كە لە (١٢) قوتابی بەش و کۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆی سەڵاحەدین و قوتابیانی زانكۆی نۆرث كاڕۆلینا- گرینسبۆڕۆ لە نۆڕث كاڕۆلینا پێكهاتبوو لەلایەن بەڕێزان (م.محمد عبدالوهاب عزيز،لە زانكۆی سەڵاحەدین و دكتۆر كاثلين ماكفى، دكتۆر لە زانكۆی نۆرث كاڕۆلینا- گرینسبۆڕۆ ڕابەرایەتی دەکران.
Professor Kathleen S. Macfie
University of North Carolina _ Greensboro, North carolina
میکانیزم و سوودی پرۆگرام
پرۆگرامەکە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدرا و لە ناوەڕاستی مانگی (١٠) دەستیپێکرد وە بۆ ماوەی (٦) هەفتە بەردەوام بوو . لەو ماوەیەدا، قوتابیانی بەشداربووی زانکۆمان چەندین وانەی بەسوودیان وەرگرت، ئەرکی ماڵەوەیان پێدەدراو وەکو تیم کاریان دەکرد لەگەڵ هاوتیمەکانیان لە زانکۆ ئەمریکییەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سەردەم لەچوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان UN Sustainable Development Goals)).
سهرهڕای سووده پهروهردهیی و زانستییهكانی پرۆگرامهكه، قوتابیان له ههردوو زانكۆ دهرفهتێكی گرنگیان بۆ ڕهخسا تاوهكو ئاشنای كهلتور و شێوازی ژیان له هەردوو وڵاتهكه بن.